مانگی ئادار ٢٤ ژن لە تورکیا کوژراون

بەپێی ڕاپۆرتی "کەجەدەپە" لە مانگی ئاداردا ٢٤ ژن لە تورکیا لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ١٩ ژنیش بە شێوەیەکی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

پلاتفۆڕمی ئێمە کوشتنی ژنان دەوەستێنین "KCDP" ڕاپۆرتی مانگی ئاداری خۆی ڕاگەیاند، بەپێی راپۆرتەکە لە مانگی ئاداردا ٢٤ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە تورکیا کوژران و ١٩ ژنیش بە گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کە ١٢ ژن بە بیاوی ئەوەی ویستویانە بڕیار لەسەر ژیانی خۆیان بدەن کوژراون.

 

بەپێی راپۆرتەکە، ١١ژن لەو ٢٤ەی کە لە مانگی ئاداردا کوژراون لەلایەن هاوژینەکانیانەوە بووە، سێ ژن لەلایەن پیاوانی دیکەوە ،دوو ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە، دوو ژن لەلایەن هاوژینی پێشوویانەوە، دوو ژن لەلایەن پیاوە دۆستەکانیانەوە، ژنێک لەلایەن باوکیەوە، ژنێک لەلایەن کوڕەکەیەوە، ژنێک لەلایەن کەسێک کە دەیناسی و ژنێک لەلایەن کەسێک کە بەردەوام چاودێری دەکرد کوژراون.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا  ئاماژە بەوەشکراوە کە ٦٣٪ی ئەو ژنانە لە ماڵەکانیاندا کوژراون.