مانگی حوزەیران بەرزترین ئاستی سەرکوتکردن لە دژی ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا تۆمار کراوە
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە مانگی حوزەیران شایەتی پەرەسەندنێکی بێوێنەی لە دژی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بۆچوون و ڕادەربڕین بەخۆیەوە بینی.

ناوەندی هەواڵ
ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری بەرچاو دەبێتەوە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ڕوو لە زیادبوون دەکات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنی هەڵمەتە ئاسایشییەکان و سنووردارکردنی یاسایی بۆ سەر ڕێکخراوە ڕاگەیاندنییەکان و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ، هەروەها هەڕەشە و پێشێلکارییە ڕاستەوخۆکان کە زۆرجار لە ئەنجامی کارەکانیان و ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکانیان سەرهەڵدەدەن.
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە-فورات ئەنجامی ڕاپۆرتی مانگانەی خۆی سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی ڕۆژنامەنووسان بۆ ماوەی مانگی حوزەیران ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە لەو مانگەدا بەرزترین ڕێژەی هێرشکردنە سەر ئازادی بیروبۆچوون و ڕادەربڕین تا ئێستا بەخۆیەوە بینیوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی حوزەیران، لەماوەی ئەو مانگەدا ١٦ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون، کە ٦یان لە دەستبەسەری پێش دادگاییکردن یان بە فەرمانی دادوەری ڕاگیراون، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی هەڵکشانی مەترسیدارە لە سیاسەتەکانی دژ بە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین، ڕۆژنامەنووسان بەردەوامن لە ڕووبەڕووبوونەوەی فشاری سیستماتیک بە ئامانجی سنووردارکردنی کارەکانیان و ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان.
بەپێی ڕاپۆرتێک، ڕۆژی ٣ی حوزەیران، توغجە یەڵماز، سەرنووسەری بیانێت، بەپێی ماددەی ٣٠١ لە یاسای سزادان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کراوە، لە ١٤ی حوزەیران، ڕۆژنامەنووسان ئامێل یەڵماز، ئۆزان سێرک، یاڤوز ئاکینجین و دیجلە باشتورک بە تۆمەتی ڕاپۆرتکردن بۆ ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی، لەگەڵ مەتین یوکسو، ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران.
هەڕەشە و دەستگیرکردن
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونی کردووەتەوە، لە ٢١ی حوزەیران، ڕۆژنامەنووس فاتیح تایلی، تەنیا ١١ کاتژمێر دوای ئەوەی هەڕەشەی لە ئۆکتای سارال، پەرلەمانتاری ئاکەپەی پێگەیشتووە، کە تیایدا وتی: ئاوی گەرمت بەسەردا دەڕێژم، ئەمەش بە بەڵگە دادەنرا کە دەستگیرکردنی ڕاستەوخۆ پاڵنەری سیاسی بووە، لەگەڵ ئەم پێشهاتانە، ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە زیندانەکانی تورکیادا زیندانیکراون بۆ ٣٤ ڕۆژنامەنووس بەرزبووەتەوە، ئەمەش نیگەرانییەکانی بەردەوامی دابەزینی ئازادیی ڕادەربڕینی زیاتری خستووەتە ڕوو.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هێرشکردنە سەر گۆڤاری "لیمان" پەرەسەندنێکی ڕاستەقینەی لە بەئامانجگرتنی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا پێکدەهێنێت، هەڵکوتانە سەر نووسینگەی گۆڤارەکە، لە ئەنجامدا هەندێک لە هاوڵاتیانی دەوروبەری برینداربوون، هەروەها دەستگیرکردنی چوار لە کارمەندەکەی دوای ئەوەی تووشی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ بوون، هێرش بۆ سەر گۆڤاری "لیمان" بە بەشێک لە هێرشەکانی ئاکەپە بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین دەزانین و شەرمەزاری دەکەین و داوای هاودەنگی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و ئاژانسەکانی ڕاگەیاندنی ئامانجدار و کارکردن بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕادەربڕین لە وڵاتدا دەکەین.
بەردەوامی پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەگەری
ڕاپۆرتەکە سەرنجی خستۆتەسەر پێشێلکاری بەربڵاوی ڕۆژنامەنووسان لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، هێرشەکان تەنها بە دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن سنووردار نەبوون، بەڵکو هەڕەشە و تۆقاندنی دادوەریشی لەخۆ گرتووە، زەینەب دورغوت، ڕۆژنامەنوس و پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، دوای بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر "تۆڕی لەشفرۆشی" هەڕەشەی لێکرا، ئەلیجان ئۆلوداغ، ڕۆژنامەنووس دوای ئاشکراکردنی ڕووداوێکی ئەشکەنجەدان و کوشتن لەناو بنکەیەکی پۆلیسی سەربازیدا هەڕەشەی هاوشێوەی لێکرا، لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەم ڕووداوانە بەشێکن لە سیاسەتی بێ سزادان کە هاندەری بەردەوامی پێشێلکارییەکانە بەرامبەر بە ڕۆژنامەکان.
لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، ٢٦ ڕۆژنامەنووس لە ٢٤ دۆسیەی جیاوازدا دادگایی کران، لەوانە دۆسیەی زیلان گول، ڕۆژنامەنووس کە بە ناڕەوا سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بەپێی ڕاپۆرتەکە، لێکۆڵینەوە لە دژی ٩ ڕۆژنامەنووس کرایەوە، ١٣ دۆسیەی دیکەش ڕەوانەی دادگا کراون.
سنووردارکردنی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بانگەوازی خەباتی هاوبەش
ڕاپۆرتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا ڕووبەڕووی سنووردارکردنی ڕاستی و سیستماتیک دەبێتەوە، هاوکات دەسەڵاتداران بەردەوامن لە سود وەرگرتن لە ئامرازە یاسایی و ئاسایشییەکانی بۆ سەرکوتکردنی دەنگە سەربەخۆکان، ئاماژەی بە پەرەسەندنی بەردەوامی هێرشەکان دژی ئازادی ڕۆژنامەگەری و بیرکردنەوە و ڕادەربڕین کردووە و ڕایگەیاندووە کە دۆخەکە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.
کۆمەڵەکە لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە لە بەرامبەر ئەم هێرشە دووبارەبووانەدا، خەباتێکی هاوبەش بووەتە ناوەڕۆکی. وتی: بەردەوام دەبین لە شەڕی خۆمان بۆ ڕاستی و بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە پیشەی ڕۆژنامەگەری لەبەرامبەر ئەو سیاسەتە دژە دیموکراتیانەدا، بۆ ئەوەی ڕۆڵی پێشەنگ ببینین لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیدا، پێویستە هەمووان پێکەوە بوەستن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە پراکتیزانە کە هەڕەشە لە ئازادییە بنەڕەتییەکان دەکە