مامۆستا بێگەرد خالید بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

بێگەرد خالید مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەرین، بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی رابردوو ١٨ی تشرینی یەکەم، لەرێگەی ھیزۆپ بۆ حاجیاوا - چوارقورنە، "بێگەرد خالید" مامۆستا لە بەشی زانستی تاقیگەی پزیشکی لە زانکۆی راپەڕین گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان ھەر لە روداوەکەشدا ھاوسەر و منداڵەکەی برینداربوون.

سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەرینیش بەو هۆیەوە پرسەی خۆی ئاڕاستەی خزمان و هاوڕێی مامۆستا بێگەرد خالید کردووە.