" مافی کورد بەڕێگەی ئاشتی بدرێت چەکەکان بێدەنگ دەبێت"

چرۆ شوانی، چالاکوانی سیاسی ئاماژە بەوەدەکات، هەبوونی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بانگەوازییە بۆ ئاشتی و خەباتی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵا تورکیا هێرشەکانی بەردەوامی پێدەدات.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ لە چوارچێوەی پرسی ئاشتی سەردانییەکان بۆ ئیمڕاڵی بەڕێوەچوو، پرسی ئاشتی لە ئیمڕاڵیەوە سەرچاوە دەگرێت، سەرەڕای زیندانی کردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ، بەردەوام بوو لە بەرخۆدان و بیرو فەلسەفەی لەناو گەلی کورددا هەمیشە  لە گەشەسەندندا بووە، هەروەها لە ٢٧ی شوبات لەڕێگەی شاندی ئیمرالی دەم پارتییەوەدوای سێیەمین دیداریان پەیامی ئاشتی ناردو داوای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی کرد، لە ١ی ئاداردا لە وەڵامی بانگەوازییەکەی ڕێڤەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە ئەوەیخستەڕوو، ئاگربەست رادەگەیەنن و هیچ هێرشێک بۆسەر دەوڵەتی تورکیا لە لایەن پەکەکەوە ئەنجام نادرێت بەڵام لەبەرامبەر هیرشەکان خۆپاراستن دەکەن، سەرەڕای پەیامی ئاشتی و ڕاگەیاندنی ئاگربەست، لەبری ئەوەی پرسی کورد بە ئاشتی بە گۆڕینی یاسا و نووسینەوەی دەستووری دەوڵەتی تورکیا بۆ یەکسانی تورک و کورد ئەنجام بدرێت، دەبینین دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیان هێرشی بۆسەر باشووری کوردستان ئەنجام داوە، هەروەها لە باکووری کوردستان هاوسەرۆکانی شارەوانی سزا دەدات و زیندانی دەکات و قەیوم دەخاتە شوێنیان.

 

" پرسی ئاشتی لە ئیمڕاڵیەوە وەچەرخانێکی گەورەی گەلی کورد دەبێت"

چرۆ شوانی، چالاکوانی سیاسیی ئاماژەی بەوەکرد، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ئیمڕاڵیەوە چەندین لێکدانەوەی سیاسی بۆ ئەنجام دەدرێت، بەشێک بە هۆکاری نەبوونی زانیاری چەندین لێکدانەوەی هەڵەی بۆ ئەنجام دەدەن، هەڵسەنگاندنی هەڵە لە چوارچێوەی شەڕی تایبەتدا بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد ئەنجام دەدەن وتی: پرسی ئاشتی لە ئیمڕاڵیەوە وەچەرخانێکی گەورەی گەلی کورد دەبێت، پاشان ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن گەریلایانەوە، ئاماژەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان بە ئاشتی، بەڵام هەڵگرتنی چەک لە لایەن گەریلایانی ئازادیخواز بە ناچاری بەرامبەر دوژمن دەوەستانەوە، هەر گەلێک بۆ بەرگریکردن لە خاک و شوناسی خۆی بە هەڵگرتنی چەک پارێزگاری دەکات، لە ڕێگەی دەستەبەرکردنی مافەکانی کوردەوە چەکەکانی کورد بێدەنگ دەبێت، ڕێبەری گەلی کورد عەبوڵا ئۆجالان، ئاماژەی بەوەکردوە، هەڵگرتنی چەک لە لایەن ئێمەی کوردەوە ناچاری و بۆ بەرگری کردن بووە، هەروەها هەنگاونانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ پرسی ئاشتی لە ئەوروپادا کاری بۆ دەکرد، بەڵام وڵاتانی زلهێز ڕوبەرووی وەستانەوە، لە ئێستادا بۆ پرسی ئاشتی دەگەڕێنەوە بۆ ئیمڕاڵی و دەست بە چارەسەرەکانی ئاشتی دەکەن.

 

ئەوەشیخستەڕوو، لە دوای ٢٦ ساڵ دەستبەسەرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تا ئێستاش بەردەوامی بە ئازادی و پرسی ئاشتی کورد دەدات، وتیشی: هەڵسەنگاندنی پرسی ئاشتی لە لایەن ڕێبەرەکەمانەوە لە ئێستادا خراوەتە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە تا زەمینەی ئاشتی ساز بکات، کە لە پەیامەکەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا ئاماژە بەوەکراوە، "خوڵقاندنی ڕەوشێکی یاسایی و دیموکراتیک بڕەخسێندرێت بۆ ئەوەی بە پڕاکتیکی کار بکرێت بۆ چەکدانان لە لایەن دەوڵەتانەوە، هەروەها ئەو دەوڵەتانەی کە پەکەکە یان خستۆتە لیستی تیرۆرەوە هێنانەدەرەوەی لە لیستی تیرۆردا پێوستی بە پرسی ئاشتی دەبێت، هەروەها هەبوونی پەکەکە لە جیهاندا دەنگی داوەتەوە، لە ئێستادا بەردەوام لە خۆ نوێکردنەوەدایە، بە هەبوونی ئایدۆلۆژیای پەکەکە خەبات ئەنجامدەدرێت، تێیدا باس لە ئاشتی و یەکسانی و پێکەوەیی دەکات.

 

" پەکەکە سەرەڕای خەباتی چەکداری بە دەیان خەباتی دیموکراتیک و ئاشتیخوازی هەبووە "

 

چرۆ شوانی جەختی لەوەکردەوە، هەڵگرتنی چەک و قوربانیداان و شەهیدبوونی ڕۆڵەکانی بەبێ ویستی خۆی بووە، لە ئەنجامی ئەو شەڕانە بووە لە لایەن داگیرکەرەوە بەرەوڕووی کراوە، وتی: هەڵگرتنی چەک لە لایەن کوردەوە بە ئاسانی نەبووە لە ڕێگەی بەرگریکردن لە گەلێک و هێشتنەوەی شوناسی کورد هەوڵ دراوە چەک بەرەوڕووی دژمن هەڵبگرین، بەڵام دانانی چەک و هەبوونی پرسی ئاشتیش ئەونە بە ئاسانی بەدەست نەهاتووە، دانانی چەک لە لایەن کوردەوە بە ئەنجامدانی زەمینەسازییەکی تۆکمە ئەنجام دەدرێت، لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەبێت دەستوور بنووسرێتەوە، زۆرێک لە هاوڵاتیانی دەوڵەتی تورکیا هەوڵ بۆ دووبارە نووسینەوەی دەستوور دەدەن، ئامانجیانە لە ڕێگەی نووسینەوەی دەستوورەوە هەموو گەلانی تورکیا بە کوردیشەوە یەکسانی و ئاشتیان هەبێت، دەوڵەتی تورکیا ئەگەر بیەوێت پەکەکە چەک دابنێت، پێویستە لە ڕێگەی یاساکانەوە زەمینەسازی بۆ پرسی ئاشتی بکات، بەڵام دەبیندرێت دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە لایەک لە ڕێگەی ئیمڕاڵیەوە پرسی ئاشتی دەخاتە ڕوو، لە لایەکی دیکەوە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان لادەدا و قەیوم لە شوێنیان دادەنێت، هەروەها لە دوای ئاشکراکردنی پەیامەکەی ڕێبەر عەبدولا ئۆجالان دەوڵەتی داگرکەری تورکیا چیاکانی مەتینای لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کردە ئامانج، هەبوونی ئەمانە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا دەخاتەڕوو، بەڵام لە ١ی ئادار پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاندووەو ئاماژەی بەوەکرد، شەڕناکەین تا هێرشیان نەکرێتەسەر، بەڵام بە ئامانجی ئازادبوونی فیزیکی و جەستەی ڕێبەر ئاگربەست دەکەن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا چرۆ شوانی باسی لەوەکرد، دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە لە دایکبوونەوە و نوێبوونەوەی دەبێت، وتی: دەستپێکی پڕۆسەی خەباتی ئاشتی لەگەڵ دانانی چەک دەستپێدەکات، هیچ هێزێک و پارتێک بە زۆر هەڵناوەشێتەوە، سەرەڕای ئەو گفتوگۆیانەی لە لایەنە جیاوازەکان دەکرێت، دانانی پرسی ئاشتی لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و زلهێزانی جیهانەوە ئەنجام دەدرێت، یەکێک لە مەرجەکانی پەکەکە هێنانە دەرەوەی لە لیستی تیرۆردایە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تەواوی پرسی ئاشتی و ئازادی کوردی خستۆتە دەستی دەوڵەتانی دیکەوە، ئەو خەبات و تێکۆشانە چەندین ساڵە ڕۆڵەکانی دەکاتە قوربانی لە پێناو خاکیدا، بەبێ بوونی ڕێککەوتن بە ئاسانی خۆی بەدەستەوە نادات، ئاشتی لە ناو کرۆکی کوردا هەیە، کورد بەردەوام هەوڵ بۆ ئاشتی دەدات، خەباتمان ئەگەر بە چەک بووبێت، بە دەیان بەشی دیموکراتیک و خەبات بووە.