لەناو نەبوونی پاراستنی ئاسایشیدا هاوڵاتیانی سوەیدا چەند ڕۆژێکە ڕووبەڕووی قەناس بەدەست و کوشتن بوونەتەوە

لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە شاری سوەیدای سووریا، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە هاوڵاتیانی مەدەنی تووشی شەپۆلێکی بێ جیاوازی هاوەن و تۆپخانە بوون، لە ئەنجامدا ماڵەکان زیانیان بەرکەوت و هاوڵاتیانی مەدەنی برینداربوون.

سوەیدا

 

شەڕ و پێکدادانەکان لە سوەیدا بەردەوامە، ئەوەش دوای ئەو پێشێلکاریانەی کە لەلایەن چەتەکانی هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریاوە ئەنجامدراون، ئەم پێشێلکاریانە بریتی بوون لە لەسێدارەدانی پوختە، ڕووخاندنی ماڵەکان و هێرشکردنە سەر کڵێساکان و هێما نەتەوەییەکان و کەسایەتییەکان، ئەمەش توڕەیی کۆمەڵگەی لێکەوتەوە و بووەتە هۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سەربازییەکانی ناوچەکە.

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە پەیامنێری ئاژانسەکەمانەوە دەستمان کەوتووە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ١٦ی تەمموزەوە گوللـە هاوەن و تۆپخانەکان لە شاری سوەیدای سووریا کەوتوونەتە سەر ماڵەکان و لە ئەنجامدا چەندین برینداری لێکەوتووەتەوە، لەنێویاندا ژن و منداڵ، چەتەکانی سەر بە هێزەکانی حکومەتی کاتی هێرش دەکەنە سەر هەندێک ماڵ و قەناس بەدەستەکان دادەنێن و دروشمی تائیفی دەڵێنەوە.

 

ئەم چەتەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا هیچ جیاوازییەکیان لەنێوان ژن و منداڵ و بەساڵاچوودا نەدەکرد، کە ژیانی ژن و منداڵ و بەساڵاچوویان دەبرد، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەس نەبوو بۆ ئەوەی بە وردی ژمارەی قوربانییەکان بخەمڵێندرێت، هێزەکانی ئاسایشی گشتی حکومەتی کاتی خاڵێکی پشکنینیان لە دەروازەی نەخۆشخانەکەدا بەهێزکرد و تانکەکانیان جێگیرکرد و لەبەردەم نەخۆشخانەکەدا دایاننا، ئەمەش دانیشتوانەکەی ترساند، ژمارەیەک منداڵ گەیشتنە نەخۆشخانەکە، کە یەکێکیان دوای دواکەوتنی چارەسەری پزیشکی گیانی لەدەستدا.

 

ئەم چەتانە بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی تیرۆر لە ڕێگەی تەقەی بێ جیاوازی و تێکدان و تاڵانی دوکانەکان، لە دیمەنەکاندا کە ڕەنگدانەوەی داڕمانی ئاسایش و خراپتربوونی قەیرانی مرۆییە.

 

لە گوندی ڕۆژئاوادا ئەم چەتانە ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی دانیشتوانیان قۆستۆتەوە بۆ ئەنجامدانی دزی و هێرشی ئاگرتێبەردان بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی مەدەنی، دۆخەکە زیاتر ئاڵۆزتر کردووە و ئازاری دانیشتووانیان قووڵتر کردووەتەوە لە نەبوونی هیچ دەستێوەردانێکی کاریگەر بۆ ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییانە