ئازادی ژنان لە پێکەوەیی و خەباتیاندایە!"

پەیمانگای "یارمەتیدان بۆ ژنان و منداڵانی ئەفغانستان" بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

کابول

 

پەیمانگای "یارمەتی بۆ ژنان و منداڵانی ئەفغانستان" بە ناوی "هاکا" بە ئامانجی خوێندەواربوون و بەهێزکردنی ژنان، وانەکانی ئینگلیزی، بیرکاری و کاری دەستی وەک چنین، لە گەڵیدا چەندین بابەتەکانی دیکە پێشکەش دەکات.

 

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ئەم پەیمانگایە کۆبوونەوەیەکی سازکرد کە تیایدا شیعر و خوێندنەوە و شانۆی دەربارەی خەباتی ژنان پێشکەش کرد.

 

سەدیقە دەروێشی، بەرپرسی دەزگاکە، جگە لە قسەکردن لەسەر مێژووی خەباتی ژنان، باسی لە دۆخی ئێستای ژنانیش کرد و ڕایگەیاند کە ژنان دوێنێ و ئەمڕۆ لە دۆخێکی سەختدا دەژین و هەموو دەروازەکانیش بەڕووی ژناندا داخراون، کە هێندەی تر ڕێگە لە پێشکەوتنیان دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: "رێگای ئازادی ژنان لە پێکەوەیی و خەباتیاندایە!"