بەرهەمی گەنم لەعێراق کەمیکردووە

لە عێراق بەرهەمی گەنم بەڕێژەی ٪٢٥ لە ساڵی ٢٠٢٢ کەمیکردووە، پێشبینی دەکرێت لە کۆتای ساڵی ٢٠٢٣ ڕێژەکە بەرزبببێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان-فاو ڕایگەیاندووە، لە عێراق بەرهەمی گەنم بەڕێژەی ٪٢٥ لە ساڵی ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ دابەزیوە.

 

ڕێکخراوی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکردووە ڕێژەی بەرهەمی گەنم لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوو ٤ ملیۆن تۆن بووە، بەرهەمی گەنم لە عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٤.٢ ملیۆن تۆن بووە و لە ساڵی ٢٠٢٢ بڕی ٢.٨ ملیۆن تۆن بووە، واتە بەرهەمی گەنم لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا بە ڕێژەی ٪٣٣ دابەزیووە.

 

لە کاتێکدا وەزیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند،  پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەمی گەنم بگاتە ٣ملیۆن و ٥٠٠هەزار تۆن.

هەروەها فاو ڕایگەیاندووە بەرهەمی جۆ لە ساڵی ٢٠٢٠ لە نزیکەی ملیۆنێک و ١٠٠ هەزار تۆنەوە بۆ ٦٠٠ هەزار تۆن لە ساڵی ٢٠٢١، هەروەها بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن لە ساڵی ٢٠٢٢ کەمیکردووە.

 

لە ئەنجامی کەمی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنم لە ناوخۆی وڵاتەکە، عێراق بڕێکی زۆر لەوڵاتانی دەرەوەی وەک ئوسترالیا، کەنەدا و ئەمریکا هاوردە دەکات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان.