لە شاری بانەورەی هەورامان، بەپێ ڕۆشتنی خێزانی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی ژنان بەڕێوەچوو
لە شاری بانەورەی هەورامان، کۆبوونەوەی بەپێ ڕۆشتنی خێزانی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی ژنان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی ڕێگاکەشدا وەرزشوانانی گەنج لە کاراتی و تۆپی پێدا جوڵەکانیان ئەنجامدا.
پاوە
بە بۆنەی هەفتەی بێ تووتن، کۆبوونەوەی بەپێ ڕۆشتنی خێزانی لە شاری بانەورەی هەورامان بۆ ناوچەی گەشتیاری میگۆر بەڕێوەچوو، لەم کۆبوونەوەیەدا کە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی دەستی پێکرد، خەڵکێکی زۆر تیایدا بەشداربوون بە نزیکەی هەزار و ٢٠٠ کەس و مەودای چەند کیلۆمەترێک بە پێ ڕۆیشتن.
لە کۆتایی ڕێگاکەدا مەراسیمێک بە نمایشی وەرزشوانانی گەنجی کچ و کوڕ لە کاراتی و تۆپی پێدا بەڕێوەچوو و ئەم وەرزشوانە گەنجانە جوڵەی دراماتیکیان ئەنجامدا کە چەپڵەی بەردەوامی ئامادەبووانی لەگەڵدا بوو، ئەم بۆنەیە بە میوانداری "فەرزانە هیدایەتی" شاعیر و چالاکوانی مەدەنی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
تیپی کاراتێی کچانی هەرزەکارانی بانەورە بە ڕاهێنەری "ئەسرا کەریمی" ئامادەیییەکی چالاکانەی هەبوو و "سۆما ئینفرادی" بۆ ماوەی چەند خولەکێک وتارێکی پێشکەش بە نوێنەری ئەم تیپە کرد کە لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازی لێکرا، شایانی باسە هەموو ئەوانەی باس کراون هاووڵاتی ڕەسەنی بانەورەن.
جگە لە ڕۆڵی چالاکانەی ژنان لە ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی مەراسیمەکەدا، بەشداریی بەرزی ژنان بەرچاو بوو، بەو پێیەی زۆرینەی بەشداربووان لە ژنان پێکهاتبوون، ئەم خاڵە کاتێک گرنگتر دەبێت کە بزانین شاری بانەورە هەمیشە بە کەشوهەوای ئایینی و نەریتی ناسراوە
بەڵام ئێستا بەشداری ژنان لە گۆڕەپانی گشتی و بوارەکانی وەک وەرزش، هەم وەرزشی پاڵەوانێتی و هەم وەرزشی باو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
ئەم کۆبوونەوەیە کە تا کاتژمێر ١١ بەردەوام بوو، بە بەخشینی ٦٠ کارتی دیاری بە بەهای ٢٠٠ هەزار تۆمان بۆ بەشداربووان لە چوارچێوەی تیروپشکێکدا کۆتایی هات و بەشداربووان لە ناوچەی گەشتیاری میگۆرەوە بە پیاسەکردن بەم ڕێگایە چەند کیلۆمەترییە دووبارە گەڕانەوە بۆ شاری بانەورە.