ئێشکگری دادپەروەری لە ڕۆژی ٧٤٣ بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری کە لەلایەن ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەریت شەنیاشارەوە لە بەردەم دادگای ئوررفا دەستیپێکردووە لە ڕۆژی ٧٤٣دا بەردەوامە.

ڕەحا
ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، دوو کوڕ و هاوسەرەکەی ئامینە شەنیاشار لە ڕەحا لەلایەن کەسوکار و پاسەوانانی پەرلەمانتاری ئاکەپە ئیبراهیم حەلیل یەڵدزەوە کوژران، لە ڕۆژی ٧٤٣ ی ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار بۆ دادپەروەری لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی فەریت کە لە هێرشەکەدا بریندار بوو، بەردەوامە.
ئامینە و فەریت شەنیاشار خەڵکی ناحیەی پیرسوسی ڕەحا لەگەڵ دروشمی "دادپەروەری بۆ بنەماڵەی شنیاشار" هاتنە دادگای ڕەحا و دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کرد.
بنەماڵەی شەنیاشار لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیان ئەم پەیامەیان بڵاو کردەوە، "کاتێک نادادپەروەری دەبینیت و هیچ ناکەیت، دوای ماوەیەک دەسەڵاتی پاراستنی خۆت لەدەست دەدەیت".
ئێشکگری لەبەردەم دادگای ڕەحا بووە ٧٤٣ ڕۆژ، تورکیا لە خەو هەڵسە، خەڵکی #ڕەحا بەئاگا بێنەوە!