له پێناو ئایسەل توغلوكدا داواكاری بۆ شه‌ش دامه‌زراوه نێردرا
ژنان له پێناو ئه‌وه‌ی زیندانی سیاسی ئایسه‌ڵ توغلوك كه نه‌خۆشی قورسی هه‌یه ئازاد بكرێت، داواكارییه‌كیان ئاڕاسته‌ی شه‌ش دامه‌زراوه كرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2022/02/20220306-20220205-20220205-1-jpg416a8d-image-jpg5edd5d-image-jpg63cccb-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
ئه‌و ژنانه‌ی له پێناو سیاسه‌تمه‌داری كورد ئایسه‌ڵ توغلوك كه به نه‌خۆشی قورسه‌وه له گرتووخانه‌ی داخراوی ژماره‌ی یه‌كی كاندرای، جۆری ئێفدایه، كه‌مپینێكیان به ناوی "هەزار ژن لەپێناو ئایسەل توغلوک" ده‌ستپێكردبوو، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی پۆسته‌خانه له ناوچه‌ی كادیكۆی ئیسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه.
ژنان به‌ر له‌وه‌ی داواكارییه‌كه بۆ وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌زگای پزیشكی داد، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، یه‌كێتی پزیشكانی تورك (تهبهبه) یه‌كێتی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی توركیا بنێرن، له‌به‌رده‌م پۆسته‌خانه‌كه لێدوانیان دا.
نوێنه‌رانی زۆر رێكخراوی ژنان ئاماده‌ی چالاكیه‌كه بوون و پۆلیسی تورك به ئۆتۆمبێلی زریپۆش چوار ده‌وری ژنانیان گرت، بەڵام ژنان پانکارتیان به نوسینی "هەزار ژن لە پیناو ئایسەل توغلوک"یان بەرز كرده‌وه كه له‌سه‌ری ناوی ئه‌و كه‌سانه هه‌بوو كه واژۆیان له‌سه‌ر كه‌مپینه‌كه كردبوو.
دواتر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی "كاتی ژنانه" دیله‌ك باشالان ده‌قی راگه‌یه‌نراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی خوێنده‌وه. باشالان باسی له‌وه‌كرد، كه لە ٥٤ وڵاته‌وه ژن پشتگیری كه‌مپینه‌كه‌یان كردووه، بانگه‌وازی ئاڕاسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندیدار كرد كه گوێ بۆ ئه‌و ڕاپۆرته بگرن كه ده‌ڵێت، توغڵوك ناتوانێت له زینداندا بمێنێته‌وه، به پێی یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ بڕیار بدرێت، ده‌ستبه‌جێ توغڵوك ئازاد بكرێت و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
دوای راگهیهنراوهكه ژنان به چه‌پڵه و هه‌لهه‌له وتیان، "بژی یه‌كگرتنی ژنان" و بۆ ئه‌وه‌ی داواكاری نامه‌كان بنێرن بۆ دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان چوون بۆ پۆسته‌خانه.