لەبارەی مافی هیوا هەشت مانگ مۆڵەت بە تورکیا درا
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە بڕیارەکەیدا کە لە ١٧ـی ئەیلوول پەیوەست بە ‘مافی هیوا’ قبووڵی کرد، داوای لە تورکیا کرد ‘هەنگاوی خێرا و پێویست بنێت’ و تا حوزەیرانی ٢٠٢٦ زانیاری بدات.

ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا لە بڕیارەکەییدا کە لە ١٧ـی ئەیلوول پەیوەست بە ‘مافی هیوا’ قبووڵی کرد، داوای لە تورکیا کرد ‘هەنگاوی خێرا و پێویست بنێت’ و کۆمیتەکە حوزەیرانی ٢٠٢٦ـی وەک کۆتا وادە بۆ تورکیا دیاری کردووە، تا ئەوەی لە بارەی ‘مافی هیوا’ هەنگاوی خێرا و ڕوون بنێت و زانیاری بدات.
لە کۆبوونەوەکەدا،کۆمیتەکە بڕیارەکەی بەپێی ماددەی ٤٦ بڕگەی ٢ـی ڕێککەوتننامەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان’دەرکرد، کە کۆمیتەکە ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارە کۆتاییەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای داوە.
کە “لەم چوارچێوەیەدا، ئەگەری ئەوە هەیە کەسێک ئازاد نەکرێت ئەگەر مەرجەکانی سزا و ڕێگریکردن بە تەواوی جێبەجێ نەکرابێت یان ئەگەر کەسەکە هێشتا مەترسی لەسەر کۆمەڵگا دروست بکات”.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، “یاسای نێونەتەوەیی مەیلێک نیشان دەدات بۆ دامەزراندنی میکانیزمی پێداچوونەوە کە لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت دوای سەپاندنی سزای هەتاهەتایی.”
کۆمیتەکە جەختی لەوە کردەوە، هەموو دەوڵەتێک بەپێی ماددەی ٤٦ بڕگەی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە پابەندە بە پابەندبوون بە تەواوی و کاریگەر و خێرا بە بڕیارە کۆتاییەکانی دادگا لەو کەیسانەی کە لایەنگرییە.
سوود لە پرۆسەی کۆمیسیۆنی پەیوەست بە پرسی کورد وەربگیرێت؛ هەنگاوی پێویست بە پەلە بنێن
کۆمیتەکە بە دەربڕینی پەشیمانی قووڵی خۆی ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی یاسایی یان ڕێوشوێنی گونجاوی دیکە بۆ گونجاندنی یاساکانی تورکیا لەگەڵ مەرجەکانی ڕێککەوتننامەکەدا وەک لەو بڕگانەدا هاتووە، هێشتا پەسەند نەکراون.”
لە بڕیارەکەییدا کۆمیتەکە داوای لە دەسەڵاتداران کرد کە هەنگاوی پێویست بەپەلە بنێن.
کۆمیتەکە لە بارەی بڕیارەکەیەوە وتی: بۆئەوەی ئەم دۆسێیە گرووپییە بە خێرای جێبەجێ بکرێت، با سوود لە جێگرەوە جیاوازەکانی بەردەستان وەربگرن، گۆڕانکاری یاساییەکان کە لە چوارچێوەی ‘پلانی نوێی چالاکی مافەکانی مرۆڤدایە’ بە گوێرەی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی سزای قورسی هەتاهەتای، سوود وەرگرتن لە هەوڵدانەکانی ‘تورکیای بێ شەڕ’ کە پێشنیارکردنی گۆڕانکاری یاسایی لە پەرلەماندا ئەرکدارە، سوودوەرگرتن لە کۆمسیۆنی دیموکراستی، خوشک-برایەتی، یەکگرتنی نەتەوەیی’، یان پەسەندکردنی ڕەشنووسی یاسایی لە دۆخی ئێستادا لەسەر ئەم بابەتە لە لایەن پەرلەمانتارانەوە پێشنیارکراوە لە نێو ئەم جێگرەوانەیەدایە.
پێدانەوەی هەشت مانگ بە تورکیا؛ پێویستە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ زانیاری بدات
کۆمیتەکە لە کۆتاییدا وتی: با سوود لە ئەزموونی وڵاتانی ئەندامی دیکە وەربگرن کە میکانیزمی پێداچوونەوەی لەو جۆرەیان دامەزراندووە.
داوایەکیان ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیا کرد و ڕایانگەیاند، دەسەڵاتداران بۆ ئەوەی پێشکەوتنی خێرا لە جێبەجێکردنی داواکاریی ئەم گرووپەدا بەدەستبهێنن، پێویستە لە دوایین کاتدا ڕاپۆرت لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە بدات کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ گیراونەتەبەر.