لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگێکدا چوار ژن کوژراون
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار ژن کوژراون، دەشڵێن: شەش ژنی کورد بانگهێشتی بنكەكانی ئیتلاعات کراون یان دەستگیر کراون.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار ژن کوژراون و نۆ ژنیش بەشێوەیی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە ماوەی مانگی ڕابردوودا شەش ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگهێشتی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کراون یاخود بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون.
جێگای ئاماژەیە، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٢٠ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشت کراون یان دەستگیر کراون، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە ٢٠ کەسیان ژن بوون.