لە ئیلح دەیان هەزار کەس بوون بە یەک دەنگ: بەرخۆدان بەردەوامە
ژنانی بەشداربوو لە گردبوونەوەی "دیموکراسی و ئازادی" پلاتفۆرمی دامودەزگاکانی دیموکراسی ڕایانگەیاند، سوورن لەسەر ئاشتی، پێداگرن لەسەر پاراستنی ئیرادەیان تا ئەو کاتەی قەیومەکان دەڕۆن، بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
مەدینە مامەدئۆغلو
ئیلح- گردبوونەوەی "دیموکراسی و ئازادی" پلاتفۆرمەکانی دامودەزگاکانی دیموکراسی لە ئیلێح لە ١٧ی تشرینی دووەم لە ئیلح بە داوای ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد و کۆتایی هاتنی دانانی قەیومەکان بەڕێوەچوو، دەیان هەزار کەس تێیدا بەشدارییان کردبوو، جۆش و خرۆشی ژنان و گەنجان سەرنجی ڕاکێشا، ئەو دروشمانەی کە لە گۆڕەپانەکەدا بەرزکرانەوە و ئەو پانکارتانەی بەرزکرانەوە ئاماژەیان بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکرد.
گەل هاواریان بۆ ئاشتی و چارەسەری کرد
لە گردبوونەوەکەدا کە دەیان هەزار کەس بەشدارییان تێدا کرد، ژنان بە دروشمەوە بەشداری ڕێپێوانەکەیان کرد، خەڵک سەرەڕای گەمارۆ و ئاستەنگەکان بە جۆش و خرۆشەوە گەیشتنە مەیدانەکە، خەڵکی شارەکە دروشمی "قەیوم بڕۆ"یان بەرزکردەوە و ڕایانگەیاند، لە بەرخۆدانیان بەرامبەر قەیوم خاوەن بڕیارن.
ئەو خەڵکەی کە کاردانەوەیان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی گۆشەگیری لە ئیمرالی و سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بەردەوامە، هاواریان بۆ ئاشتی بەرزکردەوە، هەروەها پەیامی پێداگیری لەسەر کردنەوەی ڕێگای چارەسەری و گفتوگۆ دا.
ژنانی ئیلح قسەیان بۆ کردین و ئاماژەیان بەوەکرد، لە سیاسەتی ستەمکارانە ناترسن و ئیرادەی خۆیان بەکاردەهێنن.
"دەبێت دەستی ئاشتی دڵسۆزانە بێت"
پەریهان سینگەران وتی: ئەو قەیومە گەندەڵانە قبوڵ ناکەین کە بۆ شارەوانییەکان دەستنیشان کراون، ئەمڕۆ هەموومان لێرە لە دژی ئەمە کۆبوینەوە، تا ئەم قەیومانە دەڕۆن لە مەیدانەکاندا دەبین، قەیومی دز دەهێندرێتە ئێرە، ئەگەر قەیومتان دادەنا بۆچی هەڵتبژاردنتان کرد؟ قەیومەکان دزی دەکەن و شارەوانییەکان دەخەنە ژێر قەرزەوە، دوای هەڵبژاردن، کاتێک قەرزەکان پاکدەکرێنەوە، دیسان قەیوم دیاری دەکەن، پاشان قەیومەکان خەزێنەی شارەوانی دەدزن و بەتاڵ دەکەنەوە، لێرە دەبین تا قەیوم دەڕوات، ئێمە خاوەنداری لە شارەوانی و ئیرادەی خۆمان دەکەین، ئەوەندەی ئێمە دەڵێین ئاشتی، ئەوانیش دەڵێن شەڕ، بەم قسانەی شەڕ گەلەکەیان فریو دەدەن، بەڵام ئێمە فریو نادەن. ئێمە ئیتر باوەڕ بە قسەکانیان ناکەین، یان ئەمجارە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە دەڵێت ئاشتی، یان ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت، ئێمە هەمیشە ئامادەین بۆ ئاشتی، ئیتر گەلی کورد متمانەی بە کەس نییە، ئەم گەلە دەزانێت چییان دەوێت، تا لە ژیاندا بین تێکۆشان دەکەین و دەڵێین ئاشتی.
"ئێمە بۆ ئیرادەی خۆمان تێکۆشان دەکەین"
ڕەبیعە چەتینکایا وتی: ئێمە ئاشتی و ئازادیمان دەوێت، ئەم دەسەڵاتە و سیاسەتەکەی لەناو دەبەین، ئێمە لە یەکگرتوویی زیاتر هیچمان ناوێت، ئەمڕۆ بۆ ئیرادەی گەل و تێکۆشان هاتووین بۆ ئێرە، ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین، ئێمە قەیومان ناوێت، ئەوەی هەلمانبژاردووە با ئەو بەڕێوەمان ببات.
"ئێمە لێرەین بۆ سەرکەوتن"
پەریشان کایماز وتی: ئێمە هەم بۆ پاراستن و هەم بۆ شکاندنی سیاسەتەکانی گۆشەگیری لێرەین، لە زیندانەکان و لە دەرەوە و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا فشار دەخرێتە سەر ئێمە و منداڵەکانمان، هەموو شتێک بۆ ڕێگریکردن لە ئاشتی دەکەن، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی تێکۆشان بۆ ئەمە بکەین، ئێمە لێرەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و بڵێن ئێمە لێرەین، ئەوان هیچ مافێکیان پێنادەن، دێن وقەیوم دادەنێن، ئەم شارەوانیە هی ئەوان نییە، شارەوانی گەلە. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ لابردنی قەیومەکان و بۆ بردنەوەی ئەو شوێنەی لێیەوە هاتوون، ئێرە بەجێناهێڵین، دەنگ و ئیرادەی خۆمانمان دەوێت.
"با کەس باوەڕ بەم یارییانە نەکات"
عەزیزە ئەرتاش وتی: ئێمە سەرکەوتنمان دەوێت، قەیومان ناوێت، سەرۆکی شارەوانی خۆمان دەوێت، تا لە ژیاندا بین، تا دوا دڵۆپی خوێنمان، ئەم تێکۆشانە ڕاناگرین، ئەوان هەرگیز ڕزگارمان ناکەن، ئێمە زیاد دەبین، هەرگیز کەم نابین، ئەوەندەی ئێمە دەڵێن برایەتی و ئاشتی، ئەوان دەڵێن شەڕ، با چیتر کەس باوەڕ بەم یارییانە نەکات، با هەمووان چاویان بکەنەوە، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین و ڕێگە بە سیاسەتەکانی قەیوم نادەین، ئێمە لێرەین و بەردەوام دەبین لە لێرەبوون".
"بەرخۆدان بەردەوامە..."
چیسە چەتینکایا وتی: ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئاشتی و بۆ ئەوەی بە قەیومەکان بڵێین بوەستن، ئێمە لێرەین، ئێمە قەیومان ناوێت و ئەمە زۆر ڕوونە، ئەگەر ئەوانمان بویستایە، ئەوانمان هەڵدەبژارد، دەڵێین ئاشتی و بە قەیوم دەڵێین نا، هەرچییەک ڕووبدات ئێمەی ژنان تێکۆشان دەکەین، هەرچییەک بکەن، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانمان، بۆیە خەڵکێکی زۆر لێرەن بۆ ئەم داواکاریانە، پێویستیان بەوەیە دەنگی ئەو کەسانە ببیستن، ئێمە هەرگیز قەیومەکان وەرناگرین.
"سەرمان هەمیشە بەرز دەبێت"
نادیرە ئینجە هەروەها وتی: گیانمان دەدەین، بەڵام شارەوانیمان بۆ ئەوان جێناهێڵین، ڕێگامان هەمیشە کراوە دەبێت، من دەبمە قوربانی ئەم گەنج و گەلە، ئەو شارەوانییە بۆ کەس جێناهێڵین، ئەم ئیرادەیە خوێنی ئێمە و داهاتوومانە، کڕنۆش بۆ کەس نابەین، هەمیشە سەرمان بەرز دەبێت، هیوای سەرکەوتن و ئارامی دەخوازین، ئیرادەی خۆمانمان دەوێت و ئەوەش هی ئێمەیە نەک هی ئەوان، با قەیومەکان بڕۆن، ئەوانە ئیش و ئیرادەیان نییە، ئەمە ڕەنج و ئیرادەی ئێمەیە.
"با هەمووان ببنە دەنگێک "
سیبەل سونا وتی: من مامۆستام، لەو ڕۆژەوەی قەیومیان دانا لە مەیداندا بووم، دژی قەیومەکانم و کەس ناتوانێت دەستوەردان لە ئیرادەی من بکات، دەنگی خۆمم دەوێت، یەکەم ڕۆژ بە ئەشکەنجە دەستبەسەر کرام، چەند ڕۆژی دواتر لە چاودێری مامەوە، ئێستا دیسان لێرەم، بەردەوام دەبم لە نیشاندانی کاردانەوەی خۆم، پێویستە هەموومان دەنگی ئەم ئیرادە بین، پێویستە خەڵک کاردانەوەی خۆیان نیشان بدەن گرنگ نییە چی ڕوودەدات.