لە ئێران یاریزانێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
لە ئێران، زەهرا بەرناکی، یاریزانی ئۆڵۆمپی بە شێوەیەکی گوماناوی لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوەو گیانی لەدەستدا.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/05/20230529-jpgc6048c-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
زەهرا بەرناکی، یاریزانی ئۆڵۆمپی کە تەمەنی ٣٣ ساڵە، لە شاری سەمانانی ئێران، لە بینایەکی ٤ نهۆمییەوە کەوتە خوارەوەو بە سەختی بریندار بوو و زۆرێک لە شوێنەکانی شکاوە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ٢٧ی ئایار گیانی لەدەستدا.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەمانان بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە کێشەیەک لە نێوان زەهرا بەرناکی و هاوژینەکەیدا هەبووە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو بابەتە دەستپێکردووە.
زەهرا بەرناکی و ئەندامی هەڵبژاردەی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیزیا شەش مەدالیای بەدەستهێناوە.