لە یۆنان بە ئامانج گرتنی گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین شەرمەزار کرا

لە شارى ئەسینا لە وڵاتى یۆنان بە ئامانج گرتنی ڕۆژنامەنووسان هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا شەرمەزار کرا و بانگەوازیی کوردان بە تێکۆشان لە دژی داگیرکاریی کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گۆڕەپانی سیتاگما  "Syntagma"ی پێش پەرلەمانی ئەسینای یۆنان، بە دەستپێشخەریی ناوەندی چاندی دیموکراتیکی کوردستان، کوردان هاوبەش لەگەڵ ئازادییخوازان و دۆستانی کورد، گردبوونەوەیەکیان لە دژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی ژن لە باشووری کوردستان و هاوڵاتییانی مەدەنی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

 

لە چالاکییەکەدا هەر یەک لە ڕێکخستنەکانی دەستپێشخەریی بۆ ڕۆژئاوا سەرهەڵدە و کۆمیتەی ژنان بەشدارییان تێدا کرد و لە گردبوونەوەکە وێنە و پانکارتەکانی شەهیدانی ڕۆژنامەنووس و ڕێبەر ئۆجالان و ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی قامیشلۆ، کە لەم دواییەدا بە هۆی ‌هێرشی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدبوون بەرزکرایەوە.

 

لەسەر ناوی بەشداربووان ئیسماعیل ئاکورد قسەی کرد و ڕایگەیاند، دووژمن بۆ ئەوەی گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکات و بزاڤی ئازادییخوازی گەلی کورد تەسفیە بکات هەموو شتێک دەکات، لەگەڵ هێرشە قڕکەرەکانیدا هەوڵی دیپلۆماسیش دەدات بۆ لەناوبردنی گەلی کورد

.

وتیشی: ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٠ ڕۆژی داهاتوو لە دادگای مافی مرۆڤ هەڵسەنگاندنی لەسەر دەکرێت تا ئەو کاتە داوا لە هەموو کوردان دەکەم بە هەموو شێوەیەک لەناو چالاکییدا بن.