لە ئەڵمانیا دژی سیاسەتەكانی ئێران گردبوونەوە بەڕێوەچوو
lە شارەکانی ئەڵمانیا هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دروشمی “شەممەی ناڕازی” دژی سیاسەتەكانی ئێران گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، بەشداربووانی گردبوونەوەكەش دەڵێن، گردبوونەوەکان بەردەوام دەبێت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ١ی ئایار، لە هەریەكە لە شارەکانی هامبورگ، فرانکفۆرت، کۆلن و بەرلین ئەڵمانیا هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە درووشمی “شەممەی ناڕازی” دژی سیاسەتەكانی ئێران گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و پشتیوانی خۆیان بۆ زیندانیانی سیاسی دەربڕی.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی هامبورگ، فرانکفۆرت، کۆلن و بەرلین خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران بە ناوی “شەممەی ناڕازی” دژی ئیران گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و درووشمی دژ بە ئێران و عەلی خامنەیی ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئێران دەوتەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ دادپەروەران و زیندانیانی سیاسیی دەربڕی.
هاوكات، بەشداربووانی گردبوونەوەكەش دەڵێن، گردبوونەوەکان بەردەوام دەبێت تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها، لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کاتی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” و کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیسی بە ناو ئەخلاق گرووپی شەممەی ناڕازی درووستکرا، بە مەبەستی دژایەتیکردنی سیاسەتەکانی ئێران لەوانە سەرکوتکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران و هەروەها دەرکردنی سزای لە سێدارەدان.
جێگای ئاماژەیە، گرووپی شەممەی ناڕازی هەفتانە گردبوونەوە لە شارەکانی هامبورگ، فرانکفۆرت، کۆڵن و بەرلین ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی ببنە دەنگێک بۆ دادپەروەری بۆ گەلی كورد و سەرجەم هاوڵاتیانی دیكەی ئێران.