لە یەک ڕۆژدا ٨٤ هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوونەتە قوربانی
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٦١ بنکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کراونەتە ئامانج و بە هۆی هێرشەکانەوە ٨٤ هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی جەنگی نێوان ئیسرائیل – ئەمریکا و ئێران و ژمارەی کوژراوانی بڵاو کردەوەو تێیدا هاتووە: لە ١٦ پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نزیکەی ٤٢٥ هێرش ئەنجام دراون، کە ٥٣ بنکەی سەربازیی، بارەگاکانی سوپای پاسداران، ناوەندەکانی بەسیج، فڕۆکەخانە سەربازییەکان، بنکەکانی پۆلیس، کۆگاکانی نەوت و ژێرخانی وزەی ئەتۆمیی ئێران کراونەتە ئامانج، هەروەها ٣٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٤٨ هاوڵاتی مەدەنی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زۆرترین هێرش بۆ سەر پارێزگاکانی ئەلبوورز، خوزستان، ئەسفەهان، قەزوین و قوم ئەنجام دراون.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێرانەوە تا دوێنێ ٧ی نیسان، هەزار و ٧٠١ هاوڵاتی کوژراون، لەو ژمارەیە ٢٥٤ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی تێدایە.