لە ئەفغانستان مافی ژنان پێشێل دەکرێت
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان بەردەوامە. دادگای باڵای تاڵیبان سزای قامچی لێدانی ٣٠ کەسی ڕاگەیاند کە ژنانیشیان تێدایە.
ناوەندی هەواڵ
دادگای باڵای تاڵیبان، لە لێدوانێکی جیادا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند کە سزای قامچی لێدانی ٣٠ کەسی لە چەند پارێزگایەکی ئەفغانستاندا سەپاندووە کە ژنیشیان تیدایە.
ئەو سزایەی بەسەر هاووڵاتیاندا سەپێنراوە، لە پارێزگاکانی بەلخ، نەمرۆز، نەنگەرهار، فەرەح، سامانجان و پاکتیکا ئەنجام دراوە. هەروەها دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ هاووڵاتیان بە تۆمەتی "پەیوەندی دەرەوەی هاوسەرگیری، دزی، "پەیوەندی سێکسی و توندوتیژی دژی دایک و باوک" ڕاگەیاند.
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامن
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، بەکارهێنانی سزاکانی وەک لەسێدارەدان و قامچی لە ئەفغانستان بەردەوامە و ئەو سزایانە بە پێشێلکاریی گەورەی مافی مرۆڤ دادەنرێت، نموونەی سزای جەستەیی و مامەڵەی نامرۆڤانە.
هەروەها ژنان لە ئەفغانستان لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەش دەکرێن
ئەم سزایانە لەسەر بێ بنەمایی جێبەجێ دەکرێن، لە کاتێکدا خەڵکی ئەفغانستان بەتایبەتی ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە ئازادی بێبەشن و ژنان مافی ئەوەیان نییە بێ هاوژین لە ماڵەوە دەربچن.
قەیرانە مرۆییەکان قووڵتر دەبنەوە
هەروەها بەهۆی دۆخی ئێستا، زۆربەی ئەفغانییەکان ڕووبەڕووی هەژاری بوونەتەوە و بەپێی دوایین ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی، نزیکەی ٢١.٩ ملیۆن کەس لە ئەفغانستان پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە؛ ئەم دۆخە بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان و گەڕانەوەی پەنابەران بەکۆمەڵ خراپتر دەبێت.