لە ئامەد چەندین کەس کە ڕۆژنامەنووسانی تێدایە دەستبەسەر کران
لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئامەد، چەندین کەس کە ڕۆژنامەنووسان نورجان یاڵچین و دەریا ئوس لەناویاندان دەستبەسەر کران.

ئامەد
وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن نووسینگەی داواکاری گشتی ئامەدەوە دەستیپێکرد، پۆلیس لە بەرە بەیانی ئەمڕۆدا ٦ی ئایار، هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ڕۆژنامەووسان نورجان یاڵچین و دەریا ئوس لە هێرشەکاندا دەستبەسەر کران.
هۆکارو بیانووی دەستبەسەر کردنەکە نەزاندراوە، بەڵام زاندراوە کە ژمارەی دەستبەسەرکردنەکە زیاد دەبێت.