لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو خوێندکاری کچ گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناحیەی حاجیاوا، دوو خوێندکاری کچ گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ئەیلول، لەسەر ڕێگای حاجیاوا – چوارقوڕنە لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینێ پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران بووە.

 

بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامدا دوو خوێندکاری کچ گیانیان لەدەستداوەو دوو کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان خوێندکارە و ئەوی دیکەشیان شوفێرە.