لە ڤیەنا کۆنفرانسی زایەندپەرستی کۆمەڵگە بەڕێوەچوو
بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئاڤێستا کۆنفرانسێک بە ناونیشانی "زایەندپەرستی کۆمەڵگە لە ناودەبەین، هاوژیانی ئازاد بونیاد دەنێین" لە ڤیەنا ئەنجام درا.

ناوەندی هەواڵ
تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی ٨ی ئادار، ڕۆژی تیکۆشانیژنان دەستیان بە کاری گۆڕانی کۆمەڵگە کرد، لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا، بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی ئاڤێستا و ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە دروشمی 'زایەندپەرستی کۆمەڵگە لە ناودەبەین، هاوژیانی ئازاد بونیاد دەنێین' کۆنفرانسێک ئەنجام درا.
لەگەڵ کوردانی ڤیێنا هەروەها شارەکانی لینز، گراز و سالزبۆرگ چەندین کورد بەشداری کۆنفرانسەکە بوون، لە هۆڵی کۆنفراسنەکەدا وێنەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی هەڵواسرا، کە سزای لە سێدارەدانیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەسەردا سەپێنراوە.
لە کۆنفرانسەکەدا پێناسەی وەک گۆڕینی پیاو، هاوژیانی ئازاد و خۆبوون، ڕۆڵی ئەمانە لە گۆڕینی کۆمەڵگەدا گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە کۆتا بەشی کۆنفرانسەکەدا بەشداربووان قسەیان کرد و باسی سەختی نێو پەیوەندییەکانی ماڵ و کۆمەڵگەیان کرد. هەروەها پێشنیاری ئاشکرا بۆ بە هێزکردنی کاری لەم شێوە کرا.
کۆنفراسنەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.