لە تەعز ئاهەنگ بۆ ژنان و زیندووکردنەوەی فۆلکلۆر دەگێڕدرێت
دامەزراوەی "میون" بۆ فەرهەنگ و ڕاگەیاندن و "أرنيادا" بۆ گەشەپێدانی کولتووری، بە هاوبەشی لەگەڵ دەستپێشخەریی "عسجتي"، چالاکیی "جەژنمان تەعز" بە دروشمی "دروشم و چیرۆکەکانی داپیران" لە شاری تەعز لە باشووری ڕڕۆژئاوای یەمەن ڕێکخست.

رانیا عبدوڵا
یەمەن-بۆنەی "جەژنمان تەعز" چەندین چالاکی جۆراوجۆری تێدابوو کە چیرۆکگێڕانی فۆلکلۆر، دروشمی ژنان، یارییە نەریتیەکان و پێشانگای هونەری تێکەڵ کردبوو، ئەمەش وایکرد هەلێکی ئایدیاڵ بۆ زیندووکردنەوەی یادەوەرییەکان و ئاشناکردنی نەوەی نوێ بە میراسی دەوڵەمەندی کولتووری یەمەن.
لە کەشێکی خۆشدا، دەزگای "میون" بۆ ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و دامەزراوەی "أرنيادا" بۆ گەشەپێدانی ڕۆشنبیری، بە هاوبەشی لەگەڵ دەستپێشخەریی "عسجتي"، چالاکیی "جەژنمان تەعز" لە ژێر تەوەری "دروشم و چیرۆکەکانی داپیران" لە شاری تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ڕێکخست.
چالاکییەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، واتە ١٠-١١ی حوزەیران بەردەوام بوو، چەندین چالاکیی ڕۆشنبیریی جۆراوجۆری تێدابوو، لەوانە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی منداڵان و یادەوەرییەکانی جەژن لە تەعزی کۆن، نمایشی ژنانی بەناوبانگی "ملالە" (تەپڵ ڕۆڵ)، هەروەها پێشکەشکردنی گۆرانییە کۆن و مۆدێرنەکانی یەمەن لەلایەن کۆمەڵێک هونەرمەندی ژنی هیوابەخشەوە، جگە لە یارییە نەریتییە جۆراوجۆرەکان.
لە چالاکییەکەدا پێشانگای وێنەیی کەسایەتییە ناسراوەکانی ژن لەخۆگرتبوو، کە تیشکیان خستەسەر خاڵە گرنگەکانی مێژووی ژنانی یەمەن، پیشەی هونەری و کولتوورییان، هەروەها جلوبەرگی بەناوبانگ و کەلوپەلی ناوماڵ نمایشکرابوون، کە ڕەنگدانەوەی سیمای ماڵە کۆنەکانی یەمەن بوو لە تەعز، ژەمە بەناوبانگەکان کە بە شێوازی تەقلیدی ئامادە دەکران، وەک بەکارهێنانی مەرها (بەردێک کە بۆ وردکردن بەکاردێت) و کوپەڵەی میراسی ناوچەکە پێشکەش دەکرا.
گۆرانیەکان لەلایەن حەنین ئەحمەد ،هونەرمەند و کەسایەتی ڕاگەیاندن و تەسنیم مەقتەری، هونەرمەند و ئەندامانی گروپی کۆڕاڵی تەعز و فەریدە حەمادی و جەمیلە، هونەرمەند پێشکەش کران. ئەم نمایشانە ڕەنگدانەوەی میراسی مۆسیقی کۆن بوو کە پەیوەندی بە ژنانی یەمەنەوە هەبوو، هەروەها گۆشەیەک تەرخانکرابوو بۆ وێنەگرتنی میراسی ژنان و منداڵان بە جلوبەرگی نەریتی کە تایبەتمەندی یەمەن و تەعز بە تایبەتی.
لە پەراوێزی چالاکییەکەدا، ئەمال ئەحمەد، یەکێک لە ئامادەبووان، وتی: ئەم بۆنەیە کە تیشک دەخاتەسەر میراسی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی پێشکەشکراوی ژنان و پیشاندانی گەشتی ژنانی یەمەن لە بواری هونەر و گۆرانیدا، گرنگە. بەڕێوەچوونی ئەم بۆنەیە بە بۆنەی جەژنەوە هەلێکی نایاب و ناوازەیە بۆ تیشک خستنەسەر ڕۆڵی ژنان لە میراسی کولتووری و هونەریدا.
هانا شەرجەبی، بەرپرسی دەستپێشخەریی "عسجتي" ڕوونیکردەوە، بۆنەیەکی لەم شێوەیە، کە ئێمە ڕێکمان خستووە، مەبەست لێی دوورخستنەوەی هاوڵاتیانە لە پرسەکانیان، گرنگە نەک شتێکی تازە، بەڵکو پێویستییەکی مرۆڤە، بەتایبەتی لە بۆنە تایبەتەکاندا.
سەما فەزلی ئەندامی گروپی کارەکە ڕایگەیاند، شەڕ و ململانێ لە هەوڵی سڕینەوەی میراسی فەرهەنگی و میراسی کولتووری بەتایبەتی ژنانە، ئەم ڕووداوە مافی ئەوەی بە ژنان دەبەخشێت کە دیار بن و ڕێوڕەسمەکان ئەنجام بدەن کە نوێنەرایەتیان دەکەن، جەژن هەلێکە بۆ ئەوەی زیاتر ئامادەبن، هەلێک بۆ ئیسراحەت بڕەخسێنن، بەتایبەتی بۆ ژنان و منداڵان لەنێو ئەو ململانێ و شەڕەی شارەکەدا پەرەی سەندووە، ئەم بۆنەیە شوێنێکیان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژن.
لە چالاکییەکەدا زنجیرەیەک کورتە فیلم نمایشکرا کە ژیاننامەی ژنە گۆرانیبێژە دیارەکانی یەمەنیان لەخۆگرتبوو، لەوانە هونەرمەندان مونا عەلی، ئەمال کادل، فائرە عەبدوڵا، دیمەنەکە بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە قاهیرەوە لەلایەن فاتمە موسنا، هونەرمەندی لاو تۆمارکراوە، کە یادەوەرییەکانی جەژنی لە دەرەوەی وڵات بڵاوکردەوە.
ئەم چالاکییە دەکەوێتە چوارچێوەی گرنگیدانی ڕێکخەران بە میراسی نامەعنەوی و زیندووکردنەوەی میراسی باوی پەیوەست بە ژنانی یەمەن و دووپاتکردنەوەی ڕۆڵی چالاکیان لە پاراستنی میراسی یەمەنییەکان.