لە تونس گفتوگۆ لەسەر پشتگیری خێزانی دەکرێت
ئەمال موسا، وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەتەمەنەکانی تونس لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خێزانی جیهانی دیزی نۆیل کۆسترا سەبارەت بەهەوڵە هاوبەشەکان بۆ پشتیوانی خێزانەکان گفتوگۆیان کرد. تونس

ئەمال موسا، وەزیری ژنان و خێزان و منداڵ و بەتەمەنەکانی تونس لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی خێزانی جیهانی دیزی نۆیل کۆسترا سەبارەت بەهەوڵە هاوبەشەکان بۆ پشتیوانی خێزانەکان گفتوگۆیان کرد.
تونس
ئەمال موسا وتی: "گەشەپێدانی خێزان یەکێکە لەگرنگترین کارەکانی دەوڵەتی تونس بەهۆی گرنگیی دامەزراوەی خێزان کە بناغەی کۆمەڵگایە بۆیە دەبێت سەرنجی لەسەر بدەین".
دیزی نۆیل کۆستا سەرۆکی ڕێکخراوی خێزانی جیهانی وتی: "لەبەرئەوەی ئەمڕۆ زۆرێک لە خێزانەکانی جیهان لەژێر هەڕەشەی هەژاری و سەختییەکی گەورەدان، پێویستە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت".