لە تاژێ-وە لە دژی قڕکردن بانگی خۆپاراستن دەکرێت

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "لە دژی قڕکردنی ژنان، ببە دەنگی خۆپاراستن" لە لایەن تاژێ-وە کۆبوونەوەیەک ڕێکخراو بانگی خۆپاراستن کرا.

شەنگال

 

لە ٨ی ئادار، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی "تاژێ" دروشمی "لە دژی قڕکردنی ژنان، ببە دەنگی خۆپاراستن"ی دەستپێکرد، لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ لە ئەنجومەنی گشتی شەنگال کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا سوهام شەنگالی، ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ و نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ قسەیان کرد.

 

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ئامانج و گرنگی هەڵمەتەکە کرا و وترا: وەک تاژێ، هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بە ناوی "لە دژی قڕکردنی ژنان، ببە دەنگی خۆپاراستن" هەڵمەتەکە هەڵمەتێکی جیهانییە نەک تەنها سنووری شەنگال و عێراق، ئامانجی ئەم هەڵمەتە بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی ژنان بە چەندین زمان دەنێردرێت، پێویستە بە باشی لە فەرمانەکان تێبگەین، ٧٤ فەرمان بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا جێبەجێ کرا، با سەیری مێژووی ئەو فەرمانانە بکەین، وەک فەرمانی ساڵی ٢٠١٤، جارێکی دیکە ژن کوژران، ڕفێندران، هەراسانکراون، فرۆشراون، هتد. سیستمی ئێستای جیهان بە مەبەست ژنان دەکاتە ئامانج، دوژمن بە مەبەست ژنان دەکاتە ئامانج. ئەمە تەنها بۆ ژنانی ئێزیدی نییە، بەڵکو هەموو ڕۆژێک لە ئێران هێرش دەکرێتە سەر ژنان و فشاریان لەسەرە، لە ماوەی جەنگی ڕوسیا و ئۆکرایناش بەهەمان شێوەبوو، هێرشێکی جیهانی دەکرێتە سەر ژنان، لە کەسایەتی ژناندا فشار لەسەر هەموو کۆمەڵگە هەیە. لەم هەڵمەتەدا ئامانجی سەرەکیمان ناساندنی بارودۆخی ژنانی ئێزیدییە لە فەرمانەکەدا، زۆر کار بۆ ناساندنی بەرخۆدانی ژنانی ئێزدی لە جیهاندا کراوە، تا ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی جیهاندا پشتیوانی پێشکەش کراوە لەو ڕۆژەی کە هەڵمەتەکە دەستی پێکرد.

 

"پێویستە ژنان خۆیان بپارێزن"

نەعیم بەدەل، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ سەبارەت بە ئامانج و مەبەستی هەڵمەتەکە وتی: چۆن جیهان کۆمەڵکوژییەکەی ناسی، دەبێت جینۆسایدی دژی ژنانیش بناسێنێت، لە مێژوودا، هەموو ژنێک کراوەتە ئامانج، بۆیە پێویستە ژنان بتوانن خۆیان بپارێزن، هەڵمەتی دژ بە جینۆساید، هەراسانکردن، ڕفاندن و توندوتیژی دژی ژنان دەستیپێکرد. پێویستە جیهان ئەو کۆمەڵکوژییە ببینێت کە دژی ژنان دەکرێت. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆمەڵکوژی و مەترسی بۆ سەر ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەکەمان کرا هۆشداری لە مەترسییەکان درا و داوا  لە  بەرخۆدیرەکان را پێویستە گەلەکەمان لە دژی سیاسەتە گڵاوەکان هۆشیار بێت و خۆی بپارێزێت.