لە تاوانەکانی ڕفاندن ژنان پشکی شێریان بەردەکەوێت

دیاردەی ڕفاندن لە ئیدلیبی باکوری سوریا زیادی کردووە، دەزگا فەرمییەکان هەندێک ڕۆژ ٢٠ حاڵەتی ڕفاندن تۆماردەکات، ژنانیش پشکی شێری ئەو تاوانەیان بەردەکەوێت. سوهەیر ئیدلیبی

دیاردەی ڕفاندن لە ئیدلیبی باکوری سوریا زیادی کردووە، دەزگا فەرمییەکان ئاشکرای دەکەن، هەندێک ڕۆژ ٢٠ حاڵەتی ڕفاندن تۆماردەکەن، ژنانیش پشکی شێری ئەو تاوانەیان بەردەکەوێت.

سوهەیر ئیدلیبی

 

ئیدلیب-دیاردەی ڕفاندن و بێسەروشوێنکردن لە شاری ئیدلیبی باکوری سوریا زیادی کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگا ئەمنییەکان دیاردەی ڕفاندن زیادی کردووە، هەندێک ڕۆژ دەگاتە ٢٠ حاڵەت.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تەنها لە مانگێکی ٢٠٢١ زیاتر لە ٨٦ حاڵەتی دیارنەمانی تۆمارکردووە، کە پشکی شێر بەر ژنان دەکەوێت، دایکی ڕفێندراونیش ئازارەکانیان لە دیارنەمانی منداڵەکانیان دەگێڕنەوە.

 

حەنان جەدوەی، تەمەن ٣٨ ساڵە، لە ١٤ی ئابی ساڵی ڕابردوودا ویسامی تەمەن ١٠ ساڵی کوڕی بۆ نان هێنان لە ماڵ چووەتە دەرەوە، بەڵام تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە، بە فرمێسکەوە باس لەوەدەکات دوای دیارنەمانی کوڕەکە پۆلیس، بەڕێوەبەری کامپ و ڕێکخراوەکانی شارەکەی  لێئاگادارکردووەتەوە، بەڵام هیچ سودێکی نەبووە.

حەنان جەدوە گلەیی لە دەزگا ئەمنییەکان دەکات، کە ناتوانن کۆنترۆڵی ئاژاوەی ناوچەکە بکەن، بەهۆی ئەو ئاژاوەیەوە ئەو کوڕيکەی ونبووە و نازانێت جارێکی دیکە منداڵەکەی دەبینێتەوە یاخود نا.

 

ڕەحام ئەلعەبدوڵای تەمەن ٢٤ لە ١١ی ئەیلول لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوە ڕفێندراوە، وەک مەروە ئەحلامی دایکی ڕحام باسی دەکات، چەکدارەکان بۆ وەرگرتنەوەی کچەکەیان داوای ٢٥ هەزار دۆلار دەکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونیەوە نەیانتوانیووە ئەو بڕە پارەیە بدەن و هیچ ئاگاداری چارەنووسی کچەکەیان نین.

 

سیدرا عەرەفاتی تەمەنی ٨ ساڵە، لە کاتی چوون بۆ قوتابخانە ڕفێندراوە زیاتر لە شەش مانگە بێسەروشوێنە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بەڵام نەدۆزراوەتەوە، حەسنا سەدری تەمەن ٤٠ ساڵی دایکی سیدرا دەڵێت دەزگا ئەمنییەکان ناتوانن ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، لەبەر ئەوە تاوانەکان زیادییان کردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەوە کێشەی بەشێکی زۆری هاوڵاتیانی ئیدلیبە، هەرچەندە هاوڵاتیان پەنادەبەنە بەر نوسینگەکانی برینداران و ونبووان، مانگانە سەدان هەواڵ لە ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاودەکرێتەوە، بەڵام بێ سوودن.

 

پارێزگای ئیدلیب، بەهۆی شەڕ و دووبەرکی، کۆنتڕۆڵ نەکردنی شارۆچکەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تاوانەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەنێویشیاندا تاوانی ڕفاندن زیادی کردووە.