لە سیمینارێکدا داوای یاسای خێزانی دادپەروەرانە کە لەگەڵ دەستووری مەغریبدا بگونجێت کرا
بە بەشداری چالاکوانانی سیاسی، مافی مرۆڤ و ئەکادیمی، هەماهەنگی ژنان بۆ گۆڕانکاری هەمەلایەنە و قووڵ بۆ یاسای بنەماڵە، سیمنارێکی نیشتمانیان لە شاری ڕەبaت سازکرد، کە تێیدا باسیان لە ڕۆڵی پەرلەمان کرد لە دەرکردنی یاسایەکی خێزانی دادپەروەرانە.

حەنان حارت
مەغریب - لە هەنگاوێکدا کە جەخت لەسەر پەرەسەندنی خواستەکانی ژنان لە مەغریب دەکاتەوە، کۆمەڵێک لە چالاکوانانی ژن لە پەرلەمانی مەغریب داوای دەرکردنی یاسایەکی نوێی خێزانییان کرد، کە یەکسانی و پاراستنی مافەکان بچەسپێنێت.
هەماهەنگی ژنان بۆ گۆڕانی هەمەلایەنە و قووڵ بۆ یاسای خێزان، ڕۆژی هەینی ١٩ی ئەیلول، لە یانەی پارێزەرانی ڕەبەت بە ناونیشانی "ڕۆڵی دامەزراوەی یاسادانان لە دەرکردنی یاسای خێزانی هاوسەنگ لەگەڵ دەستوور و پابەندییە نێودەوڵەتییەکان"، سمینارێکی نیشتمانیان ڕێکخست، سیمینارەکە چالاکوانانی سیاسی، مافی مرۆڤ، ئەکادیمی و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆکردەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە گفتوگۆیەکی گشتی بەردەوام لەسەر پێداچوونەوە بە یاسای خێزان لە مەغریب.
بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە، کە پێداچوونەوە بە یاسای خێزان تەنیا بە لایەنی یاسایی یان مەزهەبییەوە سنووردار نییە، بەڵکو نوێنەرایەتی ۆرکشۆپێکی کۆمەڵایەتی دەکات، کە پەیوەستە بە ڕێگای گەشەسەندن و بنیاتنانی کۆمەڵگایەک کە لەسەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەری دامەزراوە، لە سیمینارەکەدا پێداچوونەوە بە ڕێگا دوورودرێژەکەی پەرەپێدانی یاسای خێزان لە مەغریبدا کرا، لە دەرکردنی یاسای باری کەسی لە ساڵی ١٩٥٧ لە چوارچێوەی سەربەخۆیی، لە ڕێگەی هەموارکردنەوەکانی ساڵی ١٩٩٣، کە هاوکاتبوو لەگەڵ بەشداریکردنی دوو ژن بۆ یەکەمینجار لە پەرلەمان و دواجار پەسەندکردنی یاسای خێزان لە ساڵی ٢٠٠٤، کە بە بەراورد بە یاساکانی پێشوو بە پێشکەوتوو دادەنرا، بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی جێبەجێکردن بووەوە، بە تایبەتی لە ساڵی ١٩٩٣دا لە بابەتەکانی وەک هاوسەرگیری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی.
سەرەڕای ئەو پێشکەوتنانەی کە یاسای ساڵی ٢٠٠٤ بەدەستی هێناوە، بەشداربوان ئاماژەیان بە بەردەوامی خراپی جێبەجێکردن لە هەندێک حاڵەتدا و زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوە کرد، کە ئەمەش نیگەرانی لای چالاکوانانی مافی مرۆڤ دروست دەکات، هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە دەستووری ساڵی ٢٠١١ی مەغریب و هەڵگرتنی گەرەنتی بۆ ڕێککەوتننامەی نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان پەرلەمان دەخاتە ژێر ئەرکێکی ڕوونەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەقە یاساییەکان لەگەڵ ئاماژە دەستووری و نێودەوڵەتییەکان یەکدەگرنەوە.
عاتیفە تەمجەردین، ڕێکخەری هەماهەنگییەکە وتی: ئێمە لەبەردەم ساتێکی مێژوویین، پەرلەمان بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆدایە بەرامبەر بە ژنان و منداڵان لە مەغریب، ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو هەماهەنگییە ئەرکی سەرەکی ئەو یاسایە دادپەروەرانەیە کە دەبێت ڕێز لە یەکسانی بگرێت و هەموو جۆرە جیاکارییەک لە دژی ژنان نەهێڵێت، گفتوگۆکە چیتر تەنها هەموارکردنەوەیەکی یاسایی نییە، بەڵکو بابەتی دادپەروەری و کەرامەتە، پێشتر یاداشتێکی گشتگیرمان پێشکەش کردووە کە داواکاری ڕوون و ئاشکرای تێدابوو، لەوانە پاراستنی منداڵ، یەکسانی ڕەگەزی لە هاوسەرگیری و جیابوونەوە، میرات و هەڵوەشاندنەوەی هەر جۆرە ئیستسنای یاسایی کە کاریگەری لەسەر مافەکانی ژنان هەبێت، ئەم داواکاریانە تەنها خواستی سیاسی نین، بەڵکو ڕەنگدانەوەی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی ژنانە، بە گشتی ئێمە داوا لە پەرلەمان دەکەین وەڵامی ئەم داواکاریانە بداتەوە و پابەندبوونە دەستوری و نێودەوڵەتییەکانی مەغریب بگۆڕێت بۆ یاسایەکی پێشکەوتوو و کاریگەر کە مافەکان بپارێزێت و یەکسانی بچەسپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ''دەزانین ڕەنگە پرۆسەی یاسادانان ڕووبەڕووی ئاڵۆزی و سەرسوڕمان بێتەوە، بەڵام ئەمە لە بەرپرسیارێتی دامەزراوەی یاسادانان کەم ناکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی گفتوگۆکە بۆ ئاستی ئەم ساتەوەختە مێژووییە، چاکسازی لە پرۆژەیەکی کۆمەڵایەتی فراوانتر بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرتر و دادپەروەرانەتر جیا ناکرێتەوە''.
لەکۆتایی سیمینارەکەدا جەخت لەسەرئەوەکرایەوە، کە چاکسازی لە یاسای خێزان نوێنەرایەتی تاقیکردنەوەیەکی ڕاستەقینەی پابەندبوونی مەغریب بە مافەکانی ژنان و منداڵان دەکات، هەروەها مشتومڕی داهاتووی پەرلەمانی یەکلاکەرەوە دەبێت لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا دەستکەوتە یاساییەکان دەگۆڕدرێن بۆ بەرجەستە کردنێکی ڕاستەقینە یان چەقبەستوو دەمێننەوە لە ڕەچاوکردنی تەسکی سیاسی و کولتووریدا.