لە سەیدسادق ژنێک کوژراو ژنێکی دیکە بریندارە
ئێواره‌ی ٢ی نیسان، له گه‌ڕه‌كی بهركێوی شارۆچکەی سه‌یدسادق، ژنێك كوژراو ژنێکیش بریندار کراوە.
ناوەندی هەواڵ
ئێواره‌ی ٢ی نیسان له گه‌ڕه‌كی بهركێوی سه‌یدسادق، ژنێك كوژرا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون کە یەکێکیان ژنە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه.
ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌یان كه‌س ده‌بنه قوربانی، هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاسا، هه‌ڵگرتنی چه‌ك له لایه‌ن هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌وه قهدهغەكراوه و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن چه‌ك هه‌ڵبگرن، كه ڕێگه‌پێدانیان هه‌یه، به‌ڵام زۆر جار بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌كارده‌هێندرێت.
هەروەها هەر لە ٢ی نیسان دوو ژنی دیکە کوژران کە یەکێکیان لەچەمچەماڵ و ژنێک لەناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات تەرمەکەی دۆزرایەوە.