لە سەرەتای ئەمساڵەوە دوو ژن لە جەزائیر کوژراون
کوشتنی ژنان کە بۆتە ڕووداوی ڕۆژانە، وەک زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لە جەزائیر ڕوو لە زیادبوون دەکات لە ماوەی دوو هەفتەی ئەمساڵدا تەرمی ژنێک بە سوتاوی دۆزرایەوە و بەخاک سپێردرا و ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.

جەزائیر
دواین زانیاری کە فێمینیستەکانی جەزائیر بڵاویانکردەوە ئەوە نیشان دەدەن کە جەزائیر لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا شایەتحاڵی کوشتنی دوو ژن بووە، ئەو داتایەی لە لایەن فێمینیستی جەزائیر سەبارەت بە چاودێری کوشتنی ژنان لە جەزائیر دابین کراوە و لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کوژرانی دوو ژن لەدوو ڕووداوی جیادا لەلایەن کەسوکارەوە لەسەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە تۆمار کراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی دەرەوەی جەزائیر بڵاوی کردووەتەوە، یەکەم تاوان کوشتنی پەرستارێک بووە لە ٣ی کانوونی دووەم لەنەخۆشخانەیەکی پارێزگای ئوم بۆواقی کاری دەکردو تەرمەکەی بە سوتاوی دۆزرایەوە و لە ژێر زەویدا لە شوێنێکی بەناوی مەشتە شەت لە پارێزگای ئوم بۆواقی بەخاک سپێردرا.
تاوانی دووەمیش ئەوەبوو کە ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵ و دایکی پێنج منداڵ دوای ئەوەی یەکێک لە کوڕەکانی لە ناوچەی ئیغێل ئومێنچاری سەر بە پارێزگای بۆوێرە لەسەری دا کوشتی.
کوشتنی ژنان لەجەزائیر لەم ساڵانەی دواییدا ڕووی لەزیادبوون کردووە تەنها ساڵی ڕابردوو ٧٥ ژنی جەزائیری لە هەموو تەمەنێکدا لە لایەن باوک و برایان و مێرد و کوڕ و تەنانەت پیاوانیش کە نامۆ بوون کوژراون.