لە سۆران ژنێک و دوو کچی بریندار کران
له رووداوێكی تهقهكرندا له شارۆچکەی سۆرانی سەر بە هەولێر كه‌سێك كه پیشه‌ی پۆلیسه دوو كچ و دایكێكی بریندار كرد.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ٢٤ی شوبات، لە گه‌ڕه‌كی مه‌تاری قه‌زای سۆران كه‌سێك به‌ناوی (د. س.) كه پیشه‌ی پۆلیسه ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی برینداركردووه.
بەپێی زانیارییەکان ئەو سێ کەسەی تەقەیان لێکراوەو بریندارن، ژنێک و دوو کچی ئەو ژنەن و دواتر ته‌قه‌كه‌ره‌كه خۆشی كوشتووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كان گوزرانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتی له سۆران.