لە سنوورى دوکان ٣٠ دۆنم پوش و پاوان سووتان
لە سنوورى دوکان بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٣٠ دۆنم لە پوش و پاوان و ٢٥٠ داری سرووشتی سووتان.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پەیجى تایبەت بەخۆیان بڵاویانکردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە گەڕەکى بانوانى شارۆچکەى دوکان کەوتەوە.
بەهۆى ئاگرەکەوە ٣٠ دۆنم لە پوش و پاوان و ٢٥٠ دارى سروشتى زیانیان سوتان و تا ئێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە.
لە پاش کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.