لە سۆماڵیا هێرشی بۆمبی کراو پەرلەمانتارێکی ژن گیانی لەدەستدا
لە دوو هێرشی بۆمبرێژکراودا لە شوێنە جیاوازەکانی سۆماڵیا ٤٨ کەس کوژران، لە ناویاندا ئامینە موحەمەد عەبدی پەرلەمانتار هەیە.
ناوەندی هەواڵ
عەلی گودلاوی سەرۆکی ویلایەتی هیرشابێلی سۆماڵیا ڕایگەیاند، لە هەرێمی بەلەدوانی سۆماڵیا دوێنێ هێرشێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن گروپی تیرۆرستی ئەل-شەباب ئەنجام دراو بەهۆیەوە ٤٨ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠٨ کەسیش برینداربوون، لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە ئامینە موحەمەد عەبدی ئەندامی پەرلەمان هەیە.
ڕاگەیەندراوە، کە ئەو هێرشانە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمەکە ئەنجامدراوە و ئامینە موحەمەد عەبدی پەرلەمانتاریش هەڵمەتی هەڵبژاردن بەڕێوەدەبات.
محەمەد عەبدوڵا فێرماجو سەرۆک کۆمار و موحەمەد حسێن ڕۆبل سەرۆک وەزیران لە لێدوانەکانیاندا ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد.