لە سلێمانی مامۆستایان و فەرمانبەران خۆپیشاندان دەکەن
لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پێنەدانی موچەكانیان و ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ماوەی ٧٩ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە کە موچەی مانگی حوزەیرانی ئەمسالەو تا ئێستاش هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی دیاری نەکراوە.
بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پێنەدانی موچەکانیان، فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی ناوچەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان كردووە.
ئەمرۆش ٢٠ی ئاب، لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران دژی پێنەدانی مووچەكانیان و ڕاگرتنی پلە بەرزكردنەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد، داوادەکەن کێشەی موچە چارەسەر بکرێت و مانگانە لەکاتی خۆیدا بۆیان دابین بکرێت.