لە شوێنی بەئامانج گرتنیان لە ڕانیە ساڵیحە ڤیان و هەڤاڵانی بەبیرهێندرانەوە
لە گوندی گردجانی دەڤەری ڕاپەڕین، لە شوێنی بە ئامانج گرتنیان بە مەراسیمێک ساڵیحە ڤیان و هاوڕێکانی بەبیرهێندرانەوە کە بە فرڕۆکەی بێفرۆکەوان لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ کرانە ئامانج.

ڕانیە
لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە، ساڵیحە ڤیان "هێڤا عەرەبۆ" ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارو دلاوەر ئەحمەد، ئەندامی پەیەدە ، ڕۆژنامەنووس، عەزیز کۆیلوئۆغڵو شەهید بوون.
ئەمڕۆ ٣ی ئادار، لە شوێنی شەهید بوونیان مەراسیمێک ڕێکخرا کە تێیدا مۆم داگیرسێندراو گوڵ داندرا.
لە هەمان شوێن کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە لایەن چرۆ شوانی بەسترا، سەرەتا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و دواتر باس لە خەبات و پرسی ژنان کرا دواتر لە لایەن ئاواز ئیسماعیل باس لە ڕۆژی شەهید بوون و تێکۆشانی ژنان کرا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا چوار نەمام لە شوێنی بەئامانج گرتنەکە نێژران.