لە شەنگال ژنانی ئێزدی و عەرەب لە دژی پیلانگێڕیی ڕێپێوانیان کرد

بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، ژنانی ئێزدی و عەرەب لە شەنگال بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد. شەنگال

بە پێشەنگایەتیی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی، ژنانی ئێزدی و عەرەب لە شەنگال بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد.

شەنگال

 

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و ژنانی عەرەب ڕێپێوانێکی جەماوەرییان لە دەروازەی دۆڵی کەرسەوە بۆ باخچەی سەرۆکایەتی بە بۆنەی ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییەوە ڕێکخست لە ڕێپێوانەکەدا ژنان دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نییە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" یان دەوتەوە، هەروەها ئاڵای ڕێکخراوەکانی ژنان لە شەنگال و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە.

 

ڕێپێوانەکە بەردەوام بوو تاوەکو باخچەی سەرۆک ئاپۆ لە دۆڵی کەرس. ژنان لەوێ کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی ئۆجالانیان کرد.

 

راگەیەنراوی تاژێ لەلایەن سوهام شەنگالیەوە خوێندرایەوە:

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و باسی ئەوەکرا: "لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە هەتا ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی سەختدایە. لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ پیلانگێڕی جۆراوجۆر لەدژی گەلەکەمان بەردەوامە و کۆتایی بەو پیلانگێڕییە نەهاتووە، ١٥ شوبات ڕۆژی ڕەشە بۆ گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی. ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی دەستگیرکرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورک کرا.

 

دەیانویست شۆڕش و تێکۆشانی ئازادی تەسفیە بکەن لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا،  بەڵام بەپێچەوانەشەوە گەل بە خاوەنداریکردن لە ڕێبەرەکەیان و تێکۆشانی ڕێبەرتی پیلانگێڕی تێکشکێنرا. لە شەنگال ئەمڕۆ گەلی ئێزدی بە تایبەتی ژنانی ئێزدی بە فکر و هزری ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی ئازاد لەسەر خاکە پیرۆزەکەیان دروست کردووە،ژنانی ئێزدی لە شەنگال لەسەر بنەمای فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کۆمەڵگەیەکی بیرمەند و ئیرادەیی و ڕێکخراویان بنیاتناوە. ئەو ژیانەی کە ئەمڕۆ لە خاکی پیرۆزی شەنگالدا دەژین، بە فەلسەفەی ئازادی ڕێبەرایەتی دروست دەبێت."

 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە وەک ژنانی ئێزدی قەرزاری ڕێبەر ئاپۆن و وترا، ئێمە باش دەزانین کە هێرشەکانی سەر کۆمەڵگای ئێزدی لە شەنگال جیاواز نییە لە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی سەر ڕێبەر ئاپۆ، چونکە کۆمەڵگەی ئێزدی و بەتایبەتی ژنانی ئێزدی لە نزیکەوە بیرۆکەی ڕێبەرتیان ناسیەوە، دوای فەرمانەکە خۆیان ڕێکخست و ئەمڕۆ پێشەنگی ڕێگان بۆ بنیاتنانی خۆسەری دیموکراتی و بنیاتنانی نەتەوەیی دیموکراتی. وەک ژنانی ئێزدی تا کۆتایی خاوەنداری لە ڕێبەرمان دەکەین، ئێمە بە رێکخستنی خۆمان و بەرزکردنەوەی تێکۆشان هەموو پیلانگێڕییەکان لەناودەبەین."

 

دوای راگەیەندراوەکە، ڕێپێوانەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.