لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە: دیسان وەک جاران بەرخۆدان دەکەین

ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسود بە دیدگای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانە، لە بەرامبەر چەتەکانی دەوڵەتی تورک بەرخۆدان دەکەن، ئەو ژنانە ڕوونیان کردەوە کە چۆن لە ساڵی ٢٠١٦بەرخۆدانیان کردووە، دیسان وەک جاران دەبن.

حەلەب

 

لە ٢٧ی تشرینی دووەم، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا دەستیان بە هێرشی لەشکرکێشی بۆ سەر حەلەب کرد، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا سەربازانی حکومەتی شام بەبێ ئەوەی هیچ بەرخۆدانێک نیشان بدەن حەلەبیان بەجێهێشت، چەتەکان تەواوی شاری حەلەبیان داگیرکرد، جگە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، لە لایەکی دیکەوە بە پێی پلانەکانی لەشکرکێشی کە دەوڵەتی تورک ئاراستەی کردبوو، چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢ی کانوونی دووەمدا هێرشیان کردە سەر کانتۆنی شەهبا-عەفرین. دەیان هەزار کۆچبەر کە لە شەڕی عەفریندا ڕوویان کردبووە شەهبا و تل ڕەفعەت، جارێکی دیکە ناچار بوون کۆچ بکەن و چوونە شوێنی ئاسایش و ئارامی خۆبەڕێوەبەری، لەو پڕۆسەیەدا کە دەستدرێژی و بەرخۆدان پێکەوە دەژین، ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسود و گەڕەکی ئشرەفییە، بڕیاریان داوە کە لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک درێژە بە خەباتی خۆیان بدەن.

 

ئەو ژنانەی لە قەڵای بەرخۆدان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە قسەیان بۆ دەزگاکەمان کرد، جارێکی دیکە پەیامی بەرخۆدانیان داو ئاماژەیان بەوەکرد، چۆن لە ساڵی ٢٠١٦دا بە شێوازێکی بێوێنە لە دژی چەتەکانی داعش شەڕیان کرد ئێتاش هەمان خەبات دەکەن.

 

"ناهێڵین دوژمن بچێتە ناو گەڕەکەکەمانەوە"

یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود ڕۆژیان محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، چەند ڕۆژێکە هێرشیان کراوەتە سەر بەڵام بەرخۆدانیان لە دژی چەتەکان بەردەوامە وتی: چەند ڕۆژێکە دوژمن هێرش دەکاتە سەرمان، تا ئێستاش بەرخۆدان دەکەین، ڕێگە نادەین دوژمن بچێتە ناو گەڕەکەکەمانەوە، تا دڵۆپێک خوێن لە جەستەماندا بێت لەگەڵ شەڕڤانانمان دەبینم حکومەتی شام بەرخۆدانی نەکردو هەڵات، بەڵام ئێمە لێرە بەرخۆدان دەکەین و گەڕەکەکەمان بەجێناهێڵین، چونکە لێرە ڕەنج دراوە، ئێمە لێرە خوێنمان ڕشتووە. گرنگ نییە چی ڕووبدات، ئێمە خاکەکەمان بەجێناهێڵین.

 

"ئێمە واز لە گەڕەکەکەمان و گەلەکەمان ناهێنین"

 شیرین ئەحمەد بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٦ی بەبیرهێنایەوە و بە دەنگێکی متمانەبەخۆبوو وتی: لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٦ەوە لە شێخ مەقسود بووم و تا ئێستا لێرە نەچوومەتە دەرەوە، لێرە بەرخۆدانم کرد، ئێستاش ئەوەی لێمان دەخوازرێت دەیکەین، خۆمانیش دەپارێزین، دوژمن ناتوانێت شکستمان پێبهێنێت، گەڕەکەکەمان و گەلەکەمان بەجیناهێڵین، هێرشەکانی دوژمن لە ساڵی ٢٠١٦ قورستر بوون، ئێستا بەهێزین و هێرشەکانیان تێکدەشکێنین، پێشتر ئاو و کارەبا پچڕا، بەڵام هەر بەرخۆدانمان کرد، ئێستاش بەرخۆدان دەکەین و سەرکەوتن هی ئێمەیە.

 

"ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسود بەرخۆدان دەکەن"

شەمس ئەلدین پەیامی بەرخۆدانی پێشکەش کرد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنانی گەڕەکی شێخ مەقسود بەرخۆدان دەکەن، شێخ مەقسود ماوەی هەفتەیەکە بەرخۆدان دەکات، دەچینە ناو هەفتەی دووەمەوە و هێشتا لە بەرخۆدانداین، ئێمە بە بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بەهێزتر کردووە، ئەزموونمان لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٦ بەدەستهێناوە و بە هاوکاری هەموو هاوڕێکانمان لێرە بەرخۆدان دەکەین، ئەوەی لێمان دەخوازرێت دەیکەین.