لە شەهبا یادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز کرایەوە

لە ساڵڕۆژی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز، سیمینارێکی بەبیرهێنانەوە لە لایەن ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بەڕێوەچوو.

شەهبا

 

بە بۆنەی ٤٢ ساڵەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز، پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" سیمینارێکی بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز" سازکرد، سیمینارەکە لە هۆڵی کامپی سەردەم ناوچەی ئەحداس لە شەهبا بەڕێوەچوو، هۆڵەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاکڕەوانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز و ساکینە جانسز ڕازێندرابووەوە، لە سیمینارەکەدا ڕێکخەرانی دەستە، فەرمانگە و دامەزراوەکان و ئەنجومەنی کامپی سەردەم لەگەڵ دامودەزگاکان بەشداریان کرد، سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان دەستی پێکرد.

 

"زیندانەکان بەرخۆدانیان هەڵبژارد نەک ملکەچبوون"

فەرحان کۆبانێ، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە"،لە عەفرین-شەهبا، سمینارێکی بەڕێوەبرد و سەبارەت بەڕۆژی بەرخۆدانی گەورەی ١٤ی تەمووز وتی: هەموو ئازادیخوازان و پێشەنگانی ئەم بەرخۆدانەش بەبیردەهێنینەوە، بەرخۆدانی گەلی کورد و ستەملێکراوان لە سەرانسەری جیهاندا تا ئێستاش بەردەوامە، دەوڵەتی تورک هەوڵیدا زیندانیانی سیاسی خۆیان بدەن بەدەستەوە، بەڵام هەرگیز زیندانیان خۆیان بەدەستەوە نەدا بەڵکو دەستیان کرد بەمانگرتن تا مردن ئەم بەرخۆدانەش گەورەترین وەڵام بوو بۆ دەسەڵات و دەوڵەتی تورکیا کە هەرگیز ناتوانێت ئیرادە بشکێنێت.

 

"ئێمە بەڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز لە شەهبا خەبات دەکەین"

لە کۆتاییدا فەرحان کۆبانێ ڕایگەیاند، لە ساڵی ١٩٨٢وەوە تا ئێستا بەرخۆدان لە زیندانەکاندا بەبێ پچڕان بەردەوام بووە و وتی: ئەو بەرخۆدانەی کە لە زیندانەکانی تورکیا دەستیپێکرد ئێستا لە سەرانسەری کوردستان و لە چیا ئازادەکاندا بەردەوامە، بە ڕۆحی تێکۆشانەوە ئەم بەرخۆدانە لە دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە، گەل ئیرادە و بەرخۆدانێکی بەهێزی هەیە، بەرخۆدانی خەڵکی عەفرین لە شەهبا هێز و مۆڕاڵ لەڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزەوە بەدەست دەهێنێت، بەڵێن بە لایەنگرانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز دەدەین کە ئێمە پەیڕەوی هێڵی بەرخۆدان و ئازادی دەکەین، هەرگیز ناوەستین تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست دەهێنین.

 

سیمینارەکە بە دروشمی "بەرخۆدان ژیانە"،"ژیان بێ ڕێبەر نییە" کۆتایی هات.