لە شەهبا بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم کۆبوونەوەیەک لە شەهبا بەڕێوە برد.

شەهبا

 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک پەیەدە لە عەفرین-شەهبا کۆبوونەوەیەکی بە دروشمی "بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی خۆت بپارێزە" لە هۆڵی ژین عەفرین لە ئەحداسی شەهبا ڕێکخست، هۆلی کۆبوونەوەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازاوەتەوە و ژنانی چالاکوان و ئەندامان و بەڕێوەبەرانی پەرلەمان و پارتە سیاسییەکان و کۆنگرەی ستار و ڕێکخراوەکانی ژنان ئامادەبوون.

 

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، پاشان فاتمە حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی عەفرین-شەهبا، وتاری دەستپێکی پێشکەش کرد، دوای ئەوە ١٠ گروپ دروست بوون و بە پرسیار و وەڵام بەردەوام بوون.

 

پرسیارەکان؛ بۆچی ڕژێمە پاوانخوازەکان لە سەرەتاوە ژنان دەکەنە ئامانج لە کاتێکدا دەیانەوێت کۆمەڵگە کۆنتڕۆڵ بکەن؟ ئایا دەسەڵاتە دەسەڵاتدارەکان تەنها توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن؟ هۆکاری ناونانی ژنان بە کەمی زیرەکی و ئایین چییە؟ بۆچی ژن و پیاو لەبەر ڕۆشنایی دووانەیی گەردوون لە یەکترەوە نزیکن؟ خەڵکی کۆمەڵگەیەکی ڕەوشتی و سیاسی چۆن پێکدێن؟.

 

"ئەگەر ڕۆڵ بۆ ژنان لە کۆمەڵگەدا نەبێت، هاوسەنگی نابێت"

لەچوارچێوەی ئەو پرسیارانەدا بەشداربووان وەڵامیان دایەوە و ڕایانگەیاند، ئەگەر ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگادا نەبێت، هیچ هاوسەنگییەک دروست نابێت و بوونی ژن بەواتای نەبوونی سیستمی سەدەڵاتدار، سیستمی دەسەڵاتدار هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنێت و دەیەوێت بیانخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، لە گفتوگۆکاندا ڕاگەیەندرا کە ئەمە بە تایبەتی لە دۆخی ژناندا دەکرێت، لە کۆتاییدا دیاری کرا کە ئەو خاڵانە یەک بە یەک لە ڕێگەی پەروەردەوە لێکبدرێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لەو دواکەوتوویی و توندوتیژیی بکرێت کە پەیوەندی بەوەوە هەیە لەسەر دەستی سیستەمەکان لە ژێر ناوی ئایین و داب و نەریتی کۆمەڵگەدا وەربگیرێت.