لە عێراق لەهەر کاتژمێرێکدا ٨ هاوژین لەیەک جیادەبنەوە
بەگوێرەی داتاكانی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق، لە هەر كاتژمێرێكدا ٨ حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە عێراق تۆمار دەكرێن.

ناوەندی هەواڵ- ئەنجومەنی دادوەریی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا ٥ هەزار و ٨٠٨ حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمار كراون ئەوەش واتای ئەوەیە هەر ڕۆژێك ١٩٣ حاڵەت و هەر كاتژمێرێك ٨ حاڵەت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان مانگدا ٢٥ هەزار و ٧٦٩ پرۆژە هاوسەرگیری تۆمار كراون، ٢٢ هەزار و ٧٣١یان لەناو دادگاكان بوون و ٤ هەزار و ٣٧یشیان لە دەروەی دادگاكان بوون.
کێشەی ئابوریی و کۆمەڵایەتی لە دیارترین کێشەکانن
بەپێی وتەی شارەزایان، كێشەی ئابوریی و كۆمەڵایەتی لە دیارترین ئەو كێشانەن كە دەبنە هۆی جیابوونەوەی هاوسەران لە عیراق.