لە عێراق هەزاروو ٨٨٦ کەس بەهۆی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەستگیرکراون
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایکرد، ساڵی رابردوو زیاتر هەزارو ٨٨٦ کەسیان لە چوارچێوەی بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە.
ناوەندی هەواڵ
عەمید سەرمەد موسەدەق، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی بە مرۆڤ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی وتووە: ساڵی ڕابردوو هەزارو ٨٨٦ کەسی لەچوارچێوەی بازرگانیی بە مرۆڤەوە دەستگیر کراون.
هەروەها وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لێژنەیەکی بۆ کەمکردنەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ پێکهێناوە، لیژنەکە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی بە مرۆڤ دەکات کە تاوانێکی گەورە و مەترسییەکی نێودەوڵەتییە.
ئەوە لەکاتێکدایە عێراق ژمارەیەک رێککەوتننامەی نێودەوڵەتی و عەرەبیی واژۆکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بازرگانی بە مرۆڤەوە.