لە قامیشلۆ زنجیرە چالاکی ٨ی ئادار بە ئاهەنگ کۆتایی هات

زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئادار کە لە ٢٣ی شوباتەوە لە لایەن پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد بە ئاهەنگێک کۆتایی هات.

زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئادار کە لە ٢٣ی شوباتەوە لە لایەن پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد بە ئاهەنگێک کۆتایی هات.

قامیشلۆ

 

زنجیرە چالاکییەکانی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان کە لە ٢٣ی شوبات لە لایەن پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردبوو بە ئاهەنگێکی ناوەندی لە هۆڵی ڕەوابی لە شاری قامیشلۆ و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆتایی هات، دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ئاسیا عەبدوڵا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر ناوی پلاتفۆرمی چالاکی هاوبەشی ٨ی ئادار قسەی کرد.

 

ئاسیا عەبدوڵا، وتی: "پێش هەموو شتێک هەموو ئەو شەهیدانەمان بیرە کە بۆ ئازادی ڕۆشتون لە ٨ی ئاداردا پیرۆزبایی لە سەرجەمی کەسوکاری شەهیدان و ڕێکخراوەکان و بزووتنەوەی ژنان دەکەین، هاوکات خاوەنی ئەو کارە مەزنەی کە لە هەموو کاتەکاندا لەگەڵ ژناندا بووە بۆ ئەوەی هێز و پاراستنیان هەبێت سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە لە دژی دەوڵەتی تورکیای فاشیست و ئەو هێزە توندوتیژانەی کە لە مەیدانەکانی شەڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا دەجەنگن، لە ناوچە داگیرکراوەکان و ئەو کۆچبەرانەی لەژێر چادرەکاندا بەرخۆدان دەکەن".

 

"ئەمساڵ تێکۆشانی ژنان دەبێتە بونیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک"

ئاسیا عەبدوڵا جەختی لەوە کردەوە کە ساڵی ٢٠٢٢ دەبێتە ساڵی بنیاتنانی سوریایەکی دیموکرات، وتیشی: " "ئیدانەی ئەو کردەوانە دەکەین کە لە دژی ژنان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەنجامدراون هەروەها پێیان دەڵێین کە ئێوە ناتوانن ئەو ژنانە بشکێنن کە داعشیان تێکشکاند".

 

ئاهەنگەکە بە بەشداری گرپوکانی سەما و مۆزیک و خوێندنەوەی هۆنراوە کۆتایی هات.