لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ پێشانگایەکی شێوەکاریی کرایەوە
لەلایەن پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵەوە، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ ١٢٠ خوێندکار کرایەوە، لەپێشانگاکەدا نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٢٠ تابلۆی خوێندکاران نمایشکرا.

ناوەند هەواڵ
ئەمڕۆ ٢٩ی نیسان، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بەدەستپێشخەریی پەیمانگاکە پێشانگایەکی هونەری شێوەکاریی بۆ خوێندکاران کرایەوە.
لە پێشانگاکەدا هەموو خوێندکارەکانی پەیمانگاکە لەسەرجەم قۆناغەکان بەچەند کارێکی وێنەکێشان و پەیکەر و سیرامیک بەشدار بوون، جگە لەو سێ جۆرە کاری مۆزایکیش دەکەن، کە جۆرێکە لەکاری نوێ و کار لەسەر شوشە دەکەن و بەپێی وێنەکە ڕێکی دەکەن و لەسەر تەختە دارێک دایدەنێن.
پەیمانگای هونەرە جوانەکانی چەمچەماڵ لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە، ساڵانە خوێندکاران وەردەگرێت، ئەم پێشانگایە نۆیەمین پێشانگای پەیمانگاکەیە، کە کردوویانەتەوە.