لە پارێزگای واست پارێزەرێک لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کوژرا
میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ لە پارێزگای واست پارێزەرێکی ژن لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کوژرا، هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەوە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ناوەندی هەواڵ
میدیاکانی عێراق سەبارەت بە كوژرانی پارێزەرێک لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ له شاری كوتی ناوه‌ندی پارێزگای واست، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له پارێزه‌رێكی ژن به ناوی هه‌مسه جاسم كرد و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە پارێزەرە له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی كوژراوه و شوێنەواری حه‌وت فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه.
باس لهوهشكراوه، لە ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
جێگای ئاماژەیە، لە ڕۆژانی ڕابردوو عەقید عەباس بەهادلی وتەبێژى وەزارەتی ناوخۆى عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیدبوو، لە سێ مانگى ڕابردوودا ٤٨٠ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەنجامدەرانی توندوتیژی خێزانی دەرچووە، هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژن و نەوجەوانان تۆمارکراوە.