لە پاکستان ١٧ کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا
لەكاتی گەشتكردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٥٨ کەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
بەرپرسانی پاكستان ڕایانگەیاند، لەكاتی گەشتكردنی كۆمەڵێك هاوڵاتی بە پاس بۆ مەزارگەیەك لە باشووری ڕۆژئاوای پاكستان، لانیكەم ١٧ كەس گیانیان لەدەستداو ٤١ كەسی دیكەش برینداربوون.
بەرپرسێكیش بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندوە ڕووداوی هاتوچۆكە لە شەوی ١٠ی نیسان لە ناحیەی هوب لە پارێزگای بەلوچستان ڕوویداوە.
ئاماژە بەوەکراوە، پاسەكە خێراییەكەی زۆر بوەو لەكاتی پێچكردنەوەیدا شۆفێرەكە كۆنترۆڵی لەدەستداوەو لە نزیك مەزارگەكە كەوتۆتە ناو كانییەكەوە، دوای ڕووداوەكەش بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.