لە مەراسیمێکدا ڕەگەزنامەی فەخری بە سێ زیندانی سیاسی بەخشرا
ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەکەم لە شاری فابریانۆی ئیتاڵیا لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە لایەن ئەنجومەنی شارەکە ڕەگەزنامەی فەخری بە سێ زیندانیانیی سیاسیی ژن سزادراو بە سزای لەسێدارەدان بە ناوەکانی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی بەخشرا.
ناوەندی هەواڵ

هەروەها لە سەرەتای مەراسیمەکەدا جیۆڤانی بالدوچی، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەکە لە وتارێکدا ستایشی هەوڵەکانی وریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی کرد بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، هەروەها جەختی لە پشتیوانی بەردەوامی شارەوانی فابریانۆی ئیتاڵیا کردەوە بۆ تێکۆشانی ژنانی کورد و ئێران بۆ ئازادی و دادپەروەری.
هاوکات، ڕەگەزنامەی فەخری بە نوێنەرەکانی ئەو سێ زیندانییە سیاسییە ژنە بەخشرا و ناوی نوێنەرەکان بریتین لەوانە، چیچیلا گویدا بەرپرسی لیژنەی دەرفەتی یەکسانی شاری فابریانۆ، دانیالا گێرگۆ سەرۆک شارەوانی فابریانۆ، مارتا ڕیچیۆتی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی.
لە ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن دادوەری کوژراوی ئێران عەلی ڕەزاینی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ژنە چالاکوانی کورد پەسەند کرا، هەروەها لە ١٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن قاسم سەلاوەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا، لە ١٣ـی مانگی شووباتدا دووبارە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی پەسەند کرا.