لە مەنبج ژنێکی گەنج بە گوماناویی گیانی لەدەستدا

لە مەنبج ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ بە گوماناویی گیانی لەدەستداو وترا بەهۆی ناکۆکی خێزانی خۆی کوشتووە.

مەنبج

 

بۆ دووەم جار لە ماوەی ٦ مانگدا، ناوچەی فارات لە مەنبجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا حاڵەتی گیان لەدەستدانی گوماناویی ژنانی بینیووەو بە خۆکوشتن تۆمارکراوە.

 

ڕۆژی ٢٤ی ئادار، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی "ه.ح" کە دایکی منداڵێکە بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستداو وترا بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.

 

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نزیک لە ژنەکە، ڕووداوەکە لە ئەنجامی کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوژینەکەی بووەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هێشتا لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ڕووداوەکە دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا ڕووداوێکی هاوشێوە تۆمارکرا.