لە مەغریب هۆشداری دەدرێت لە پەیامەکانی ئۆنلاین کە پەرە بە هاوسەرگیری منداڵان دەدەن
هاوپەیمانی ”دونیا بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری منداڵان" هۆشداریدا، لە بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆکی ئۆنلاین کە هانی هاوسەرگیری منداڵانی کچ دەدات و دەڵێت: ئەم جۆرە پەیامانە هەڕەشە لە هەوڵەکان دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوسەرگیری منداڵان.
مەغریب
هۆشدارییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە کاردانەوەکانی هاوسەرگیری منداڵان لە زیادبووندایە، بە لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامە زیانبەخشەکانی بۆ تەندروستی و دەروونی و پەروەردەیی کە مەترسی لەسەر داهاتووی منداڵانی کچ دروست دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بانگەوازی پەرەسەندنی یاسای توندتر دەبێتەوە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی پاراستنی منداڵان.
هاوپەیمانییەکی مافی مرۆڤی مەغریبی کە تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی هاوسەرگیری منداڵان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ لە پلاتفۆرمی مەجازیدا کە پەیوەندی و ئاماژە بەهاندانی هاوسەرگیری منداڵانی کچی مەغریب لەخۆدەگرێت، هاوپەیمانی ئەم جۆرە وتارە بە وروژاندنی نیگەرانی جیددی پەیوەست بە پاراستنی منداڵ و مافی منداڵانی کچ دەزانێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کە ١٨ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، هاوپەیمانی ”دونیا بۆ ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری منداڵان" شەرمەزارکردنی ئەو کارەی کردووە و ڕایگەیاندووە، کە ناوەڕۆکی سووڕاوە جۆرێک لە گوتار پێکدەهێنێت کە بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی ئاسایی دەکاتەوە و هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاوسەرگیری منداڵان و توندوتیژیی ڕەگەزی تێکدەدات.
هاوپەیمانییەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا، پێیوابوو کە ناتوانرێت هاوسەرگیری منداڵان وەک پراکتیزەیەکی کۆمەڵایەتی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو وەک پرسێکی مافی مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەمەش بەهۆی کاریگەرییە ئەگەرییەکانی لەسەر مافەکانی منداڵانی کچ بۆ خوێندن و تەندروستی و پاراستن و ئاسایشی دەروونی و کۆمەڵایەتی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە دەسەڵاتدارانی مەغریب کراوە ڕێوشوێنی یاسایی و دامەزراوەیی پێویست بگرنەبەر بەرامبەر هەر ناوەڕۆکێک کە هاندەری بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بێت یان پەرە بە هاوسەرگیریی منداڵان بدات، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەهێزکردنی میکانیزمەکانی چاودێری دیجیتاڵی و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی لە مەترسیەکانی ئەم دیاردەیە کراوەتەوە.
هاوپەیمانییەکە هەروەها داواکارییەکەی دووپاتکردەوە بۆ پێداچوونەوە بەو یاسا تایبەتییانەی کە ڕێگە بە هاوسەرگیری منداڵان دەدەن و وتی: پاراستنی منداڵان پێویستی بە دڵنیابوونە لەوەیە کە یاسا نیشتمانییەکان هاوتەریبن لەگەڵ ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی مەغریب لە بواری مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی منداڵان، داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکان کرد کە بەشداری بکەن لە بڵاوکردنەوەی کولتوورێکی یەکسانی و کەرامەت و مافەکانی منداڵان و بەرپەرچدانەوەی ئەو وتارانەی کە ڤەکارهێنانی منداڵاژی کچەکانی خوار تەمەنی یاسایی ڕەوا یان شەرعیەت دەدات.
ئەم گفتوگۆیە لە کاتێکدایە کە کاردانەوەی نوێبووەوە لە مەغریب لەسەر پرسی هاوسەرگیری منداڵان، هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی پەیوەست بە چاکسازیکردن لە یاسای خێزان، لەگەڵ پەرەسەندنی داواکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ بۆ بەرزکردنەوەی پاراستنی یاسایی بۆ منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی.