لە ماڵی ژنانەوە "یاسای خێزان" بە ژنان دەناسێندرێت

ماڵی ژنان یاسای خێزان بە ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان دەناسێنێت، سەعدیە ئیدۆ، بەڕێوەبەری ماڵی ژنان، ڕایدەگەیەنێت کە هەڵمەتێکیان بۆ ناساندنی یاسای خێزان دەستپێکردووە و بە پێویستی پرۆسەکە ناوی دەبات.

سۆرگۆڵ شێخۆ

 

زرگان-ئەو گۆڕانکاریانەی لە سووریا ڕوودەدەن کاریگەری لەسەر دۆزی ژنانیش هەیە، هەرێمەکە کاریگەری یەکتری لەسەرە، بۆیە ماڵی ژنان لە شاری زرگان لە جزیرە یاسای خێزان بە ژنان و پیاوان لە ناوچە گوندنشینەکانی دەناسێنێت، سەعدیە ئیدۆ، بەڕێوەبەری ماڵی ژنان، سەبارەت بە گرنگی خوێندنی یاسا بۆ ژانسەکەمان قسەی کرد.

 

ڕێکخراوی جیهادی هەتەشە ژمارەی ژنانی تۆمارکراوی زیاد کردووە

سەعدیە ئیدۆ ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنە سەرکاری حکومەتی کاتی سووریا، دۆخی ژنان لەو وڵاتە بەشێوەیەکی گشتی ئازادییان بەرتەسک بۆتەوە، جەختی لە گرنگی هێنانەکایەی یاسای خیزان کردەوەو وتی: ژنان لە ژیان دەبڕدرێن و لە ژیانی پراکتیکی دوور دەخرێنەوە، بارودۆخی ژنان لە سووریا سەختتر دەبێت، بەڵام هەوڵدەدەین ژنانی زیاتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێکبخەین، هەر بۆیە گرنگی دەستپێکردنی هەڵمەتێکمان بۆ ناساندنی یاسای بنەماڵە لە شار و ناوچە گوندنشینەکانی زرگان بینی، یاسایەک کە مافی ژنان و پیاوان پێکەوە بپارێزێت، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە کۆیان بکاتەوە و هاودەنگی خێزانی بەهێزتر بکات.

 

"شوێنی کچ لە ماڵی پیاودا نییە، لە زانکۆ و داهاتووی پەروەردەدایە"

سەعدیە ئیدۆ سەبارەت بە ژیانی هاوسەرگیری ڕایگەیاند، پێویستە بەپێی ڕاستی پێکەوەژیانی ئازاد لە قاڵب بدرێت وتی: لە هەرێمەکەماندا هێشتا هۆشی پیاوسالاری باڵادەستە، ژنان هێشتا ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە کۆمەڵگەدا، گەشەسەندنی ژنان و زانینی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ژیانی هاوژینییان، مەرجێکە بەبێ ئەو بەدی نایەت، بەبێ زانیاری ژیان ناتواندرێت وەک پێویست بژین، بۆیە لە ناوچەکەدا هێشتا خێزانەکان لە تەمەنێکی بچووکدا کچ و کوڕەکانیان هاوسەرگیری دەکەن و دیاردەی فرەژنی کەم نەبووەتەوە، ئێمە لە دژی هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا شەڕ دەکەین، شوێنی کچان خوێندنگە و زانکۆیە، نەک لە منداڵیدا جلی بووکێنی سپی لەبەر بکەن و بچن منداڵیان ببێت، گرنگ ئەوەیە کچان بە هۆشیارییەوە داهاتووی خۆیان لە قاڵب بدەن نەک بکەونە ژێر فشار و توندوتیژی پیاوانەوە. منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ ناتوانێت ژیانی هاوسەرگیری بژی و ژیانێکی دروست بەڕێوە ببات.

 

"ئایین و ئیسلام پەیوەندی بە باڵاپۆشیەوە نییە، پەیوەندی بە تێگەیشتن لە رەوشت و ئازادی و کولتوورەوە هەیە"

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێسایانەی بەسەر ژناندا سەپێندراوە ئازادییان بەرتەسک دەکەنەوە وتی: ئێمە دژی ئەو بیرۆکەیەین کە ژنان جلوبەرگی یەکپۆشی لەبەر بکەن، بۆچی وەک کیسەی زبڵ مامەڵە لەگەڵ ژنان دەکەن و هەژموونی خۆیان بەسەر جەستە و ڕۆحیاندا دەسەپێنن، ئەمەش لە سووریا ڕوودەدات، ژن هەیە ئەمە قبوڵ ناکات، دەبێت تا کۆتایی شەڕ بۆ ئەو ‘نا’یە بکات کە دەیڵێن. ئەو ژنانەی جلوبەرگی ڕەش لەبەردەکەن کە ئازادییان بەرتەسک دەکاتەوە، نابێت قبووڵی بکەن، چونکە لە خوێندن بێبەشن و لە ماڵیشدا کۆیلەن.

 

هەر بۆیە ئێمە ئەم ڕاستییە لەگەڵ ژنانی ناوچەکانماندا هاوبەش دەکەین کە هەموو شتێک باڵاپۆشی نییە، کەسێکی دیندار تەنها لە باڵاپۆشیەکەیدا نییە، ئایینی ڕاستەقینە لە ئەخلاق و کولتوور و ئازادیدایە، هەر بۆیە دەبێت باوکەکان سەرەتا بزانن کە ئایین لە باڵاپۆشیدا نییە، دەبێت ڕێساکان لەسەر کچەکانیان لاببەن.

 

بۆچی کچانی ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری دەڕفێنرێن بۆ هاوسەرگیری و ڕەوانەی ناوچە حکومییە کاتیەکان دەکرێن؟

 

سەعدیە ئیدۆ ئاماژەی بەوەشکرد، دیاردەیەکی مەترسیدار سەریهەڵداوە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆشیاری حکومەتی کاتی جیهادی لە سووریا، دیاردەکەی بەم شێوەیە پێناسەکرد: بۆ ئەوەی باوکێک کچەکەی لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیری بکات و ڕووبەڕووی سزای پێویست نەبێتەوە بەپێی یاسای بنەماڵە، کچەکەی و هاوبەشەکەی دەڕفێنن بۆ ناوچەکانی حکومەتی کاتی سووریا.

 

یاساکانی ئێمە ئەم هاوسەرگیرییە ڕەتدەکەنەوە، تاوانبار سزا دەدەن و هاوسەرگیرییەکە هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام کاتێک هاوژین و باوکێک کچەکەیان دەڕفێنن بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی، ئەمە دەربازبوونە لە لێپرسینەوە لە یاسا.

جگە لەوەش ناوچەکانی ئەوێ بە پەناگەیەک دادەنرێت بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیان، چونکە پیاوان لەوێ سزا نادرێن و شتێک نییە بە ناوی ماف و ئازادی ژنان، بەڵام لێرەدا ئەم پرسیارە دەکەم؛ ئەو حکومەتە کاتییە جیهادییەی کە ژن دەڕفێنێت و دەستدرێژی دەکاتە سەر چۆن دەتوانێت ئەم ژنانە بپارێزێت و باوکەکە تا چەند گەرەنتی سەلامەتی کچەکەی کردووە؟

 

خوێندنی یاسای خێزان بریتییە لە زانینی ئەرک و بەرپرسیارێتی

 

سێدیە ئیدۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی یاسای خێزان پاراستنی مافەکانی پیاوان و بونیادنانی خێزانێکی دیموکراتییە، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامانجمان لەگەڵ یاسای خێزان پەروەردەکردنی هەموو خێزان و پیاوان و ژن و کچانە لە تەمەنی کۆرپەییەوە تا تەمەنی پیری، مافی هەمووان پارێزراوە.

ماڵ بە ماڵ و ژن بە ژن و پیاو بۆ پیاو و بۆ هەموو کەسێک دەخوێنینەوە بۆ ئەوەی هەمووان ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانە بزانن کە دەکەوێتە سەر شانیان، گرنگترین شت لە تێگەیشتن لەم یاسایەدا ڕێگریکردنە لە دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان.

 

بەهۆی ئەو پرسیارانەی کە لە سەری پیاواندا دروست بوون، ئێستا ئەوانیش بەشداری کۆڕەکان دەکەن

 

سێدیە ئیدۆ ئەو گۆڕانکارییەی کە لە سیستمی پێدانی کۆڕدا کراوە بەم شێوەیەی خستەڕوو: کاتێک ژن کۆدەکەینەوە و کۆڕ ئەنجام دەدەین، پیاوان پرسیاریان هەیە سەبارەت بەوەی چی دەوترێ، بۆیە لە دوایین قۆناغدا پرسیاری پیاوانیش لە کۆمیندا پەرەی سەندووە، هاوڵاتیان ئێستا هەست بەو گۆڕانکارییە دەکەن و دەیبینن کە ڕوودەدات، گەڕانێک بە دوای ڕاستەقینە و ڕاستیەکدا کە لەلایەن کۆمەڵگەوە دەشاردرێتەوە، ئێستا هەوڵدەدەین ژن و پیاومان هەبێت، کۆڕەکان پێکەوە ئەنجام دەدەن، هەردوولا ڕووبەڕوو بۆچوونەکانیان بەیەکەوە باس دەکەن بۆ ئەوەی ئەنجامە خوازراوەکان بەدەست بهێنرێت.