لە ماوەی سێ مانگدا ١٧ حاڵەتی پێشێلکاری ئازادی ڕاگەیاندن لە یەمەن تۆمار کراوە

لە ڕاپۆرتێکدا سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەن ئاشکرایکرد، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ١٧ حاڵەتی پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن تۆمار کراوە.

یەمەن

 

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی یەمەن لە ڕاپۆرتێکدا کە ٢٠ی نیسان بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، ١٧ حاڵەتی پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگەیاندنیان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا تۆمار کردووە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، کەیسەکان جیاواز بوون لە نێوان بێبەشکردنی ئازادی ڕۆژنامەنووسان، هێرشەکان بۆ سەریان و دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، هەڕەشە و هاندان، دەستگیرکردن، ڕێگریکردن، دادگاییکردن، بانگهێشتکردن و دەرکردنی بەزۆر.

 

ڕاپۆرتەکە ئاشکرایکردووەم ژمارەی حاڵەتە دۆکیومێنتکراوەکان لە نێوان کانوونی دووەم و ئاداری ٢٠٢٤ەو ڕێژەی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ١٥%، کە ٢٠ حاڵەتی پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن تۆمار کرابوو لەو ماوەیەدا.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێشتا ٦ ڕۆژنامەنووس بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن لایەنە جۆراوجۆرەکانەوە دەستگیرکراون، لەنێویاندا سێیان لە زیندانەکانی حوسییەکان و دووانیان لەلایەن ئەنجومەنی گواستنەوەی عەدەن، جگە لەو ڕۆژنامەنووسەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەلایەن قاعیدەوە بێسەروشوێن کراون.

 

سەندیکاکە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پێشێلکارییەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووسان بەبێ هیچ سزایەک بۆ تاوانباران، هەروەها زیادبوونی سنووردارکردنی ئازادی کاری ڕۆژنامەوانی کە ڕێگری لە توانای دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان دەکات بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە ئازادی بەتایبەتی لە سەنعا و عەدەن.