لە ماوەی ١٠ ساڵدا ملیۆنێک دۆنم ژینگەی سروشتی بەهۆی بۆردومانەوە لەناوچوون
ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمى کوردستان لە ئیدارەی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پلانی ساڵی داهاتوویان لە دروستکردنی دارستانی دەستکرد خستەڕوو، ئاماری ١٠ ساڵیشیان خستەڕوو کە یەک ملیۆن زەوی ژینگەی سروشتی بەهۆی بۆردومانی ئێران و تورکیاوە سوتاون و لەناوچوون.

ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، عەبدولرحمان سدیق، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاككردن و پاراستنی ژینگه‌ی هه‌رێمى کوردستان له ئیدارەى سۆران سەربە پارێزگاى هەولێر، سەبارەت بە ژینگە و دارستانەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵدەدەن وەک ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین فەرمانگەی ژینگە لە سۆرانیش دەکەنەوە، ئەمەش وەک پێویستییەک بۆ پاراستنی ناوچەکە دەبێت.
سەرۆکی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵانی ڕابردوو بە شێوەی زانستی دار دەبڕدرایەوە بۆ سوتاندن، بەڵام لە ئێستادا زیان بە ژینگە دەگەیەندرێت، وتیشی: ده‌سته‌ی ژینگه بیری له‌وه كردووەته‌وه، كه‌وا له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبهتەوە دارستانی ده‌ستكرد دروست بكه‌ن و بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی جێبه‌جێكاردا گفتوگۆ کرا لەبارەى ئەوەى، كه داری "پاولۆنیا" بهێننه كوردستان و بیچێنن.
به‌پێی ئامار و ڕوپێوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دارستان و پاوانى وه‌زاره‌تی كشتو‌كاڵى هەرێم، له ساڵی ٢٠١٠ وە تاوەكو ساڵی ٢٠٢٠ یه‌ك ملیۆن دۆنم زەوى لە ڕووبه‌ری ژینگه‌ی سروشتی كوردستان به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێرانەوە سوتاون و له‌ناوچوون.
به‌پێی مادده‌ی ١٤ى خاڵی سێیه‌می ده‌ستوری عێراق ده‌بێت حكومه‌تی عێراق ناوچه سنورییه‌كان بپارێزێت، هه‌ربۆیه دەستەی ژینگە به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراقه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکى دەستەى ژینگەى هەرێم باسی لەوەشکرد: به‌پێی بڕیار و ڕێنمایی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ده‌بێت به‌كارهێنراوه ژینگه‌ییه‌كان له شه‌ڕدا بپارێزرێن، چونكه لە جه‌نگدا ته‌نها مرۆڤ ناكوژرێت و بریندار ناكرێت، به‌ڵكو دار و دره‌خت و ڕووه‌ك و زینده‌وه‌رانی دیکەش له‌ناوده‌چن، كه ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ تێكدان و له‌ناوبردنی ژینگه‌یه.
ت.پ