لە مەڕاسیمێکی خەتەنەکردندا زیاتر لە ٣٠ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە ئەفریقای باشور، لە مەڕاسیمێکی خەتەنەکردندا بەهۆی وشكبوونەوە و ژەهراوی بوون و خراپ پێچانەوەی برینەوە زیاتر ٣٠ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی سەركردە تەقلیدییەكان لە ئەفریقای باشور ئاشكرای كردووە، لە مەراسیمێكی خەتەنە كردنی كوڕان لە هەرێمی "ئیستێرن"، زیاتر لە ٣٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ منداڵی دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.
سەبارەت بە هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو منداڵانە ئاماژە بەوەکراوە کەبەهۆی وشكبوونەوە و ژەهراوی بوون و خراپ پێچانەوەی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ئەفریقای باشور لەئێستادا وەرزی ناسراو بە "ئۆلوالوكۆ"یە كە تێیدا لە مەڕاسیمێكی تەقلیدیدا هەزاران منداڵی تا تەمەن ١٦ ساڵانی كوڕ خەتەنە دەكرێن، پێیانوایە بەو مەڕاسیمە لە منداڵییەوە دەچنە قۆناغی پێگەیشتن.